ڕۆناڵدۆ لە یەكەم تاقیكردنەوەدا دەرنەچوو



كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی، لە یەكەم تاقیكردنەوەی لەگەڵ تیپە نوێیەكەی نەسر دەرنەچوو، ئەمەش لە دوای دواڕاندنییان بە ئەنجامی 1-3 لە یاریی نیوەی كۆتایی جامی سوپەری سعودی لە یاریگای مەلیك فەهد لە ڕیاز بەرامبەر بە ئیتحیاد، بەو شێوەیە ئیتحاد بۆ یاریی كۆتایی بەرامبەر بە فەیحا سەركەوت كە ئەویش بە ئەنجامی 1-0 لە هیلالی بردەوە.

ماڵپەڕی “غول” بڵاویكردەوە، ڕۆناڵدۆ لە یارییەكەدا مەترسی نەبوو، هەلی بردنەوەی یەكەم پاڵەوانێتیش لەدەست چوو بۆ ئەستێرە پورتوگالییەكە كە بەشێوەیەكی پێویست دەرنەكەوت و تەنانەت گۆڵی تیپەكەشی لەلایەن تالیسكای بەڕازیلی تۆماركرا كە باشتر لە ڕۆناڵدۆ دەركەوت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژنامەی “ماركا” بڵاویكردەوە، تیپی نەسر بەسەركردایەتی ڕاهێنەر ڕۆدی گارسیا، نەیتوانی هیچ بكات و زۆر لاوازتر بەرامبەر بە ڕكابەرەكەی دەركەوت، لەگەڵ كەمی ئەو هەلانەی لەبەردەم گۆڵدا بۆ ڕرناڵدۆ دروستبوون.

 

مۆسكۆ: ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ڕووسیا و ناتۆ نزیكە
پێشت مۆسكۆ: ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ڕووسیا و ناتۆ نزیكە
كەركوك، دوو داعش بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیركران
دواتر كەركوك، دوو داعش بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیركران
ەیوەندیدار