وەزارەتی خوێندنی باڵا زەماڵەی خوێندن لە كۆریای باشوور ڕادەگەیەنێت



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زەماڵەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە وڵاتی كۆریای باشوور بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتەكە، هەر كەسێك مەرجەكانی تێدا بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانكۆكانی وڵاتی كۆریای باشوور هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەكان، دەتوانن داواكاری لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە پێشكەش بە سەرچاوەی زەماڵەكە بكات:

https://www.koica.go.kr/sites/ciat/index.do

ماستەر:
• پێشكەشكار پێویستە مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە یەكێك لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان
• پێشكەشكار دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە دوای بەدەستهێنانی دواین بڕوانامەی.
• پێشكەشكار دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە (٦٥%) كەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواكراو لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەیەك جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشكەشكردن، تكایە تەواوی وردەكاریەكانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە كە داواكاری بۆ پێشكەش دەكەن.
• داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).
• كاندیدی سەركەوتوو لە لایەن وەزارەتەكەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.
• كاندیدی سەركەوتو لە لایەن وڵاتی كۆریای باشوور پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاری زیاتر تكایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.
• پێشكەشكردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەكی زەمالەكە (كۆریای باشور) دەبێت.

دكتۆرا:

• پێشكەشكار پێویستە مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە یەكێك دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
• پێشكەشكار دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە دوای بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە. بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی كەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
• پێشكەشكار دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە (٧٠%) كەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواكراو لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەیەك جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشكەشكردن تكایە تەواوی وردەكاریەكانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە كە داواكاری بۆ پێشكەش دەكەن.
• داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا ماستەر و دكتۆراكەی لە هەمان بوار بێت).
• كاندیدی سەركەوتوو لە لایەن وەزارەتەكەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتە بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.
• كاندیدی سەركەوتوو لە لایەن وڵاتی كۆریای باشور پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاری زیاتر تكایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.
• پێشكەشكردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەكی زەمالەكە (كۆریای باشوور) دەبێت.

تێبینی:

• تكایە تا رۆژی (٥/٢/٢٠٢٣) سەعات (١٢)ی نیوەرۆ تەواوی كۆپی ئەم دۆكیۆمێنتانەی خوارەوە پێشكەش بە وەزارەتەكەمان/ بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان بكەن.
(بە پێچەوانەوە هیچ فایلێك وەرناگیرێت)

یەكەم: بۆ وەزارەت:

– پێویستە پێشكەشكار لاری نەبونی فەرمانگەكەی بهێنێت كە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دواین بروانامەی بەڕونی تیایدا دیاری كرابێت. لەگەل پوختەی راژە كە هاوپێچی نوسراوی لاری نەبونەكە بێت.
– وێنەیەك لە بڕوانامەی بەكالۆریۆس بۆ خوێندنی ماستەر و بڕوانامەی بەكالۆریۆس و ماستەر بۆ خوێندنی دكتۆرا.
– توانستی زمانی ئینگلیزی
– پاسپۆرت

دووەم: بۆ لایەنی زەمالەكە:

تەواوی ئەم دۆكیومێنانەی لە (Application Guideline) كەدا هاتووە پێشكەش بە بەرێوەبەرایەتی نێردراوان لە دیوانی وەزارەت بكرێت، بەڵام بە هەردوو شێوەی هارد كۆپی لەگەل سۆفت كۆپی (CD).

تێبینی گشتی:

• وەزارەتەكەمان بۆ هەر پرۆگرامێك تەنها چوار كاندید ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار دەكات و دوا بڕیاری وەرگرتن لە لایەن لایەنی پەیوەندیدار لە وڵاتی كۆریای باشور دەبێت.
• بۆ زیاتر زانیاری تكایە كلیكی لینكی زەمالەكە (Application Guideline) بكەو بە وردەی بیخوێنەوە.
• هەركەسێك ئەو مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
• تكایە بۆ هەر پرسیارێك یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەماڵەكە بكەن.

https://drive.google.com/file/d/1nB19kOsrCKu_OETCh4XKYkN9g5cLb_J

زاناکان، توانایەکی سەرسوڕهێنەری مێروولە دەدۆزنەوە
پێشت زاناکان، توانایەکی سەرسوڕهێنەری مێروولە دەدۆزنەوە
ڕووسیا هێرشی چڕی مووشەكی كردە سەر ئۆكراین
دواتر ڕووسیا هێرشی چڕی مووشەكی كردە سەر ئۆكراین
ەیوەندیدار