زاناکان، توانایەکی سەرسوڕهێنەری مێروولە دەدۆزنەوە



زانایان لە فەرەنسا بۆیان دەرکەوتووە کە مێروولە توانای دەستنیشانکردنی بۆنی شێرپەنجەیان هەیە، بە تایبەت وەرەمی شێرپەنجەیی  لەڕیی میزەوە.

پاتریشیا دیتۆری، نووسەری توێژینەوەکە لە ڕۆژنامەی سۆربۆن پاریس-نۆرد دەڵێت: “دەتوانرێت مێروولە وەک ڕێگەچارەیەکی کاریگەر بەکاربهێنرێت بۆ جیاکردنەوەی کەسانی تەندروست و هەڵگری وەرەم.

 

دەشڵێت؛ میڕوولەکان خاوەن کارامەیی و کاراییەکی بێ وێنەن و ڕاهێنانیان ئاسانە و خێرا فێردەبن”.

 

ئەم توێژینەوەیە لەسەر توێژینەوەیەکی پێشووتری دیتۆری و هاوکارەکانی بنیاتنراوە، کە دەریخستووە، مێروولەکان توانیویانە خانە شێرپەنجەییەکانی مرۆڤ کە لە تاقیگەدا دروستکراون “بۆن بکەن”.

 

لە توێژینەوە نوێکانیشدا، توێژەران 70 مێروولەى فۆرمیکا فوسکایان بەر نمونەى میزى ئەو مشکانە کخستووە کە هەندێکیان وەرەمیان هەیە.

 

دوای 3 تاقیکردنەوە، مێروولەکان توانیان جیاوازی بکەن لە نێوان بۆنی میزی مشکی تەندروست و بۆنی ئەو مشکانەی کە وەرەمیان هەیە.

 

توێژەران دەڵێن هۆکاری توانای ئەوەی مێروولەکان ئەم کارە بکەن، ئەوەیە کە “سیستەمێکی بۆنکردنی زۆر هەستیاریان هەیە”.

 

لەم بارەیەوە پاتریشیا دیتۆری، نووسەری توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “ئێمە مێروولەکانمان ڕاهێنا بۆ ئەوەی فێربن بۆنێکی دیاریکراو بکەن، ئێمە سەرمان سوڕما لەوەی کە مێروولەکان چەندە کارا و متمانەپێکراوبوون لەم هەوڵەدا”.

 

لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی داهاتوودا، توێژەران دەیانەوێت بزانن ئایا مێروولەکان دەتوانن هەمان کار بۆ میزی مرۆڤ بکەن.

 

لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر دەریانخستووە کە سەگ دەتوانێت بە بۆنکردنی میز، شێرپەنجە دەستنیشان بکات، دوای ئەوەی ڕاهێنانی پێدەکرێت بۆ ئەو کارە، هەروەها ئامێری ئەلیکترۆنی هەن کە دەتوانن هەندێک جۆری شێرپەنجە – وەک میزڵدان، مەمک، یان پرۆستات – لە نمونەی میزەوە دەستنیشان بکەن، بەڵام لوتی مرۆڤ ناتوانێت بۆنی شێرپەنجە لە میزدا هەڵبگرێت.

“دادگای فیدڕاڵی نادەستوورییە”
پێشت “دادگای فیدڕاڵی نادەستوورییە”
وەزارەتی خوێندنی باڵا زەماڵەی خوێندن لە كۆریای باشوور ڕادەگەیەنێت
دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا زەماڵەی خوێندن لە كۆریای باشوور ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار