ڤیان سەبری لەبارەی نرخی دۆلارەوە هۆشداری دەدات



سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەتا پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان نەكرێت، مەترسی بۆ سەر ئابووری عێراق دروست دەكات، ئەگەر نا دواتر چارەسەر كردنی زەحمەت دەبێت.

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، یەكێك لە هۆكارەكانی جێگیرنەبوونی نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق تەواو نەكراوە و بۆ ئەمساڵ ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە، چونكە پێویستە لە ناو پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق ئەوە دیاری بكرێت كە نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار چەند بێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر بێت و نرخی دۆلار جێگیر نەكرێت و بەو شێوەیە بەرز و نزمی بەردەوامی هەبێت مەترسی دروست دەكات لەسەر ئابوری عێراق، بۆیە پێویستە چارەسەر بكرێت، ئەگەر نا دواتر چارەسەر كردنی زەحمەت دەبێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی باسی لەوەشكردووە، زۆر گرنگە كوردیش نوێنەری هەبێت لە دەزگا فیدراڵیەكان لەوانە بانكی ناوەندی عێراقی، بۆیە پێویستە هەرێمی كوردستان نوێنەری لەو دەزگا فیدراڵیە هەبێت و مافی هەرێمی كوردستانە.

دوو یاسای تایبەت بە فەرمانبەران هەموار دەكرێنەوە
پێشت دوو یاسای تایبەت بە فەرمانبەران هەموار دەكرێنەوە
بانكێك لە سلێمانی ئۆفەرێك بۆ خانەنشینان ڕادەگەیەنێت
دواتر بانكێك لە سلێمانی ئۆفەرێك بۆ خانەنشینان ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار