سویسڕا بێلایەنی لەدەست دەدات؟


 

سویسڕا كە هەمیشە لە ململانێكاندا بێلایەن ماوەتەوە، ڕەنگە لەململانێی نوێدا لە ئۆكراین بێلایەنییەكەی لەدەست بدات.

ڕۆژی سێشەممە لیژنەیەك لە پەرلەمانی سویسڕا دەنگیان بە پێشنیازێكدا بۆ ڕێگەدان بە داواكارییەك بۆ هەمواركردنی یاساكانی ئەو وڵاتە، بە ئامانجی ڕێگەدان بە هەناردەكردنی چەكی سویسڕی بۆ ئۆكراین لە ڕێگەی وڵاتانی دیكەوە.

سویسڕا چەك و كەرەستەی سەربازی بە كۆمەڵێك وڵات دەفرۆشێت، بەڵام ڕێگایان پێ نادات چەكەكان كە بەرهەمی سویسڕین بە وڵاتانی دیكە بفرۆشنەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی ستراتیژی بێلایەنی وڵاتەكەدایە.

ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكردەوە، لیژنەی سیاسەتی ئاسایش لە پەرلەمانی سویسڕا، بە دەنگی 14 ئەندام بەرامبەر 11 ئەندام پشتیوانی هەمواری یاساكەیان كرد بە ئامانجی دابینكردنی چەك بۆ ئۆكراین.

پێشنیازەكە، مادەیەكی لەخۆگرتووە، ڕێگە بە هەڵوەشاندنەوەی بەڵێننامەكانی ڕێگری لە دووبارە هەناردەكردنەوەی چەك دەدات، بۆ ئەو وڵاتانەی چەكی سویسڕی دەكڕن.

ئەم پێشنیازە دەرگای بە كراوەیی هێشتەوە بۆ ئەوەی حكومەتی سویسڕا دووبارە هەناردەكردنەوەی چەك بوەستێنێت، لەو كاتانەی مەترسییەكی گەورە دروست دەكات.

 

دادگا لەبارەی 400 ملیارەكەوە بڕیاریدا
پێشت دادگا لەبارەی 400 ملیارەكەوە بڕیاریدا
بەفر و کڕێوە، ژاپۆن پەک دەخات
دواتر بەفر و کڕێوە، ژاپۆن پەک دەخات
پەیوەندیدار