دادگا لەبارەی 400 ملیارەكەوە بڕیاریدا



 

دادگای فیدڕاڵی عێراق، ئەمڕۆ لە دانیشتنێكدا لەبارەی بڕیاری حكومەتی عێراق بۆ ناردنی بڕی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بڕیاری خۆیدا.
دادگای فیدڕاڵی بڕیاری نایاسایی بوونی ڕەوانەكردنی پارەی بۆ هەرێمی كوردستان دەركرد.
بەپێی بڕیارەكە، ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێم نایاساییە و تەواوی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی لەو بارەیەوە ڕەتكردەوە.
سەرچاوەیەك لە دادگای فیدڕاڵی بە سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاندووە، دادگای فیدڕاڵی تەواوی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندوەتەوە و بەپێچەوانەی یاساو دەستوور ناوی بردووە.

حكومەتی عێراق، پێشتر بەپێی ڕێككەوتنێك لەگەڵ هەرێم بڕیاریدابوو 400 ملیار دینار ڕەوانە بكات، بەڵام لەلایەن وەزیری دارایی و ئابووری عێراقەوە گرفتی بۆ دروستكراو بڕیارەكە جێبەجێ نەكرا.

باڵندەیەك فڕۆكەیەك دەخاتە خوارەوە
پێت باڵندەیەك فڕۆكەیەك دەخاتە خوارەوە
سویسڕا بێلایەنی لەدەست دەدات؟
دوات سویسڕا بێلایەنی لەدەست دەدات؟
پەیوەندیدار