كچێك خاوەنی درێژترین زمانە لە جیهاندا



بەشێوەیەكی گشتی، ئێمە وەسفی “ئەم كەسە زمانی درێژە” بۆ هەر كەسێك بەكاردەهێنین كە بە قسەی نەشیاو سووكایەتی بە كەسانی تر بكات، بەڵام ئەی ئەگەر بەڕاستی مرۆڤ “زمانێكی درێژ”ی هەبێت؟ نەك تەنها زمانێكی درێژ، بەڵكو درێژترین زمانی هەبێت جیهاندا، چی دەڵێین؟

تا ئێستا بیستووتە كچێك زمانی بگاتەوە بە چاوەكانی؟ بەڕاستی چیرۆكێكی سەیرە لەسەر كچێكی ئەمریكی خەڵكی ویلایەتی میشیگان بە ناوی ئادرین لویس كە زمانی یەكێكە لە درێژترین زمانەكانی جیهان.

وا دیارە ئەو بابەتە لە خێزانەكەیدا بۆماوەیی بێت، بەو پێیەی ژمارەیەك لە ئەندامانی خێزانی دایكی ئادریانیش زمانێكی زۆر درێژیان هەبووە، كە ئادریان كۆمێنتی لەسەر كردووە و دەڵێت: “هەست دەكەم وەك ئەوەی بۆم مابێتەوە، و بوومەتە ئەو منداڵە نامۆیەی كە هەمیشە دەبوو زمانی دەربهێنێت.”

دایكی كە زمانێكی درێژی هەیە، دەڵێت “باپیرە گەورەی زمانێكی زۆر درێژی هەبوو، زمانی داپیرەی بۆ دایكی زۆر درێژ بوو”.

ساڵانێكی زۆر ئادرین لویس پێی وابوو كە درێژترین زمانی هەیە لە جیهاندا، هەرچەندە درێژترین زمانی نەبووە لە مێژوودا. ئادرین وردە وردە لەگەڵیدا ڕادێت، و بەم دواییە دەستیكردووە بە دامەزراندنی.

ئەمڕۆ لویس كەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب هەیە، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەك ئەكاونتی دیكەی لە تویتەر و ئینستاگرام و فەیسبووك هەیە، كە تێیدا وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە كە سەبارەت بە زمانی ئاڕاستەی دەكرێت و چەند فێڵێكی كۆمیدی پیشان دەدات.

ئادریان هیوادارە وەك خاوەنی درێژترین زمانی جیهان لە كتێبی “گینس”دا جێگیر بكرێت، بەو پێیەی تا ئێستا زمانی بە ئینسایكلۆپیدیای تۆمارەكان پێوانە نەكراوە. تا ئێستا ژمارەی پێوانەیی جیهانی گینس بۆ درێژترین زمان لە جیهاندا هێشتا 3.98 ئینج (زیاتر لە 9.9 سانتیمەتر)ە، بەپێی هەمان ئینسایكلۆپیدیا.

أدريان صاحبة اللسان الطويل

 

یۆنان سەركردەیەك و ڕۆژنامەنووسێكی كورد ڕادەستی توركیا دەكاتەوە
پێشت یۆنان سەركردەیەك و ڕۆژنامەنووسێكی كورد ڕادەستی توركیا دەكاتەوە
بەغدا نەوت ڕەوانەی هەرێم دەكات
دواتر بەغدا نەوت ڕەوانەی هەرێم دەكات
پەیوەندیدار