سوودانی: شنگال ئاوەدان دەكەینەوە



 

سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند، ئاوەدانكردنەوەی شنگال و دەشتی نەینەوا لەو ئامانجانەیە كە حكوومەت هەوڵی بۆ دەدات.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی لە میری ئیزدیان لە عێراق و جیهان، حازم تەحسین بەگ و شاندی یاوەری كرد، كە لە نوێنەرانی پێكهاتەی ئێزدی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ژمارەیەك لە پیاوانی ئایینی و شێخ و كەسایەتییەكانی ئێزدی پێكهاتبوو.

لە دیدارەكەدا، سوودانی رایگەیاند، شانازی و رێزگرتنێكی زۆری هەیە بۆ پێكهاتەی ئێزدی و قوربانییەكانی، ئاوەدانكردنەوەی شنگال و دەشتی نەینەواش لەو ئامانجانەیە، حكوومەت هەوڵی بۆ دەدات، چونكە ئاوەدانكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان مەرجی سەقامگیربوونی ناوچەكەیە.

لای خۆیەوە میر حازم تەحسین بەگ سوپاس و پێزانینی پەیڕەوانی ئایینی ئێزدی بە سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیاندووە بۆ بڕیاری تاپۆكردنی موڵكەكان لەشنگال لە دوای كێشە و ئازارێكی زۆر و درێژ بۆ ماوەی چەندین ساڵ.

هەروەها شاندەكە داوایان لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد بۆ ئەوەی سەردانی شنگال و پەرستگای لالش بكات، و سوودانی بەڵێنی دا ئەم داوایە لە كاتێكی نزیكدا جێبەجێ بكات و سەردانی شنگال بكات.

ئێران هۆشداری تووند دەداتە ئەوروپا
پێشت ئێران هۆشداری تووند دەداتە ئەوروپا
كۆنسوڵی توركیا سەردانی بنەماڵەی قوربانیانی دهۆكی كرد
دواتر كۆنسوڵی توركیا سەردانی بنەماڵەی قوربانیانی دهۆكی كرد
پەیوەندیدار