ئێران هۆشداری تووند دەداتە ئەوروپا


 

وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان رایگەیاند، دەرەنجامەكانی رەشنووسی ئەو یاسایەی لە پەرلەمانی ئەورووپا پەسەند كراوە و داوا دەكات سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، قورس لەسەر ئەورووپا دەكەوێت.

تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی كردەوە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە میانی بەشداریكردنی لە ٢٦مین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی رێكخراوی هاریكاریی ئابووریی كە لە تاشكەند پایتەختی ئۆزبەكستان بەڕێوەچوو، گوتارێكی پێشكەش كردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گوتارەكەیدا، كاردانەوەی نیشان دا لەبەرامبەر رەشنووسی ئەو یاسایەی لە پەرلەمانی ئەورووپا پەسەند كراوە و داوا دەكات سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، : ”بێگومان ئەم جۆرە كارە سۆزداریانە، قورس لەسەر ئەورووپا دەكەوێت. لەبەر ئەوە رێگای راست ئەوەیە تیشك بخرێتە سەر دیپلۆماسییەت، كاری بنیاتنەرانە و ژیریی”.

پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێكی بۆ دانانی سوپای پاسدارانی ئێران لەلیستی تیرۆردا پەسەندكردووە و چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیۆنی ئەوروپایە بۆ جێبەجێكردنی.

بڕیارەكەی ئەوروپا لە كاردانەوەی سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكانی ئێرانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە، لە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەكانی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقز.

كچە كوردی شاری سەقز ژینا ئەمینی لەكاتی دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئێرشادەوە لە تاران گیانی لەدەستدا.

سانجار: ئەكەپە و مەهەپە هەڵبژاردن بە جەنگ تێگەیشتوون
پێشت سانجار: ئەكەپە و مەهەپە هەڵبژاردن بە جەنگ تێگەیشتوون
سوودانی: شنگال ئاوەدان دەكەینەوە
دواتر سوودانی: شنگال ئاوەدان دەكەینەوە
پەیوەندیدار