ڕۆژنامەیەك: دەفرە فڕیوەكان ئیدارەكانی ئەمریكا نیگەران دەكەن



ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی، ئاماژە بە دەستەبەركردنی “وێنەی تایبەت و نهێنی” دەكات كە لەلایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی هەواڵگری ئەمریكاوە گیراون لەسەر ئاسمانی شاری موسڵ لە ساڵی2016 ، لە وێنەكاندا “تەن”ێك دەردەكەوێت كە بووە مایەی تۆقاندنی هێزە ئەمریكاییەكان لە عیراق و “نیگەرانی” ئیدارەی ئەمریكایی لە واشنتن لێكەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن ڕۆژنامەكەوە بڵاوكرایەوە”وێنە نهێنییەكان دەفرێكی كانزایی شێوە سەیری ئەو فڕۆكانە دەردەخات كە بەسەر یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری موسڵەوە بووە”.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە”ئەو وێنانەی ئاشكراكراون، یەكەم وێنەی لەو جۆرەن لە چوارچێوەی ئەو لێكۆڵینەوانەی لەلایەن ئیدارەی ئەمریكاوە پەردەیان لەسەر لادراوە، بۆ ڕوونكردنەوەی ناسنامەی تەنە فڕیوە سەیرەكان كە بەسەر ئاسمانی بنكە ئەمریكاییەكانەوە دەركەوتوون”.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل” دەڵێت”بەردەوامبوونی تەنە سەیرە فڕیوەكان لەسەر ئاسمانی بنكە ئەمریكاییەكان لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان و زۆربوونیان لە عیراق لەم ماوەیەی دواییدا، بوونەتە مایەی نیگەرانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا كە پێیوایە، بوونیان هەڕەشە لەسەر سەربازەكانیان لە عیراقدا دروست دەكەن، لەكاتێكدا پێشتر ئیدارەی ئەمریكا ناچاربوو هێزێكی تایبەت بە ناوی (یو ئەی بی تی ئێف) دروستبكات كە ئەركی لێكۆڵینەوە بوو لە ناسنامەی ئەو تەنە فڕیوانە، بەر لەوەی بگۆڕدرێت بە لیژنەیەكی پسپۆڕ لە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا”.

ڕۆژنامە بەریتانییەكە پێیوایە”ئەو وێنانەی بڵاوكرانەوە، بەشێكن لە دیمەنێكی ڤیدیۆیی كە لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە تۆماركراوە و وەزارەتی بەرگری ئەمریكاش ڕەتیكردۆتەوە ڕێگە بە بڵاوبوونەوەی تەواوەتی گرتە ڤیدیۆییەكە بدات”.

 

بەتۆمەتی زیاتر لە 1.5 ملیار دینار بەرپرسێكی باڵای ئەوقاف دەستگیركرا
پێشت بەتۆمەتی زیاتر لە 1.5 ملیار دینار بەرپرسێكی باڵای ئەوقاف دەستگیركرا
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێكی نەتەوە یەكگرتووەكان پرسی هەڵبژاردن و وزە تاوتوێ دەكات
دواتر قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێكی نەتەوە یەكگرتووەكان پرسی هەڵبژاردن و وزە تاوتوێ دەكات
ەیوەندیدار