بەتۆمەتی زیاتر لە 1.5 ملیار دینار بەرپرسێكی باڵای ئەوقاف دەستگیركرا



بەتۆمەتی دزینی زیاتر لە یەك ملیار و 571 ملیۆن دینار، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی عێراق دەستگیر كرا.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی ئەوقاف لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، دادگای عێڕاق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ (بەڕێوەبەری گشتی) ئەندازیاری دیوانی ئێستای وەقفی سوننی دەركرد، كە دەكاتە وەزارەتی ئەوقاف و تۆمەتبارە بە دزینی بڕی یەك ملیار و 571 ملیۆن دینار لە پارەی گشتی وڵات.

ڕاشیگەیاندووە، دزینی ئەم پارەیەش لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژانە دێت، كە وەقفی سوننی هەڵساوە بە دروستكردنی چەند (منارە)ی مزگەوتێك لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین- تكریت.

ئاشكراشی كردووە، دادگا بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (٣٤٠) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١)ی ساڵی (١٩٦٩) فرمانەی گرتنی بۆ دەركردوون.

 

سوتاندنی قورئان دانوستانەكانی نێوان توركیا و سوید ڕادەگرێت
پێشت سوتاندنی قورئان دانوستانەكانی نێوان توركیا و سوید ڕادەگرێت
ڕۆژنامەیەك: دەفرە فڕیوەكان ئیدارەكانی ئەمریكا نیگەران دەكەن
دواتر ڕۆژنامەیەك: دەفرە فڕیوەكان ئیدارەكانی ئەمریكا نیگەران دەكەن
ەیوەندیدار