ڕووسیا بە RPG ڕووبەڕووی زرێپۆشەكانی ڕۆژئاوا دەبێتەوە


ڕووسیا ئامادەكاریی بۆ بەرەنگاربوونەوەی زرێپۆشەكانی ڕۆژئاوا دەستپێكرد

لە كاتێكدا ئۆكراین ئامادەكاری بۆ وەرگرتنی پاكێجی نوێی پشتیوانی سەربازی ئەمریكایی لە زرێپۆشەكانی جۆری سترایكەر، ئۆتۆمبێلی شەڕكەری برادلی، سیستمی مووشەكی پاتریۆت و تانكەكانی دیكەی وڵاتانی ئەوروپا دەكات، مۆسكۆش دەستیكردووە بە ڕاگواستنی چەكی دژە تانك بۆ هێڵەكانی پێشەوەی بەرەكانی جەنگ، جەنگێك شارەزایانی سەربازی بە جەنگی زرێپۆشەكان ناوی دەبەن.

شەڕی زرێپۆش
ئەمریكا بە بەهای دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار پاكێجێكی نوێی هاوكاری سەربازی پێشكەشی ئۆكراین دەكات، لەناویدا تانك و زرێپۆشی پێشكەوتوو هەن.

هاوكارییە سەربازییەكان بۆ ئۆكراین بریتین لە:
• 59 زرێپۆشی برادلی .
• 90 زرێپۆشی “Stryker”.
53 زرێپۆشی دژەمین “MRAP”.
• 350 ئۆتۆمبێلی گوێزەرەوەی هامڤی لە جۆری “M998”.

ڕووسیا دەستی بە ئامادەكاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی زرێپۆشە ئەمریكاییەكان كردووە، چەك و كەرەستەی سەربازی ڕەوانەی هێڵەكانی پێشەوەی جەنگ دەكات.

یەكێك لە ئەو چەكانەی ڕووسیا بۆ تێكشكاندنی زرێپۆشەكانی ئەمریكا پشتی پێ دەبەستیـَـت، چەكی ئارپیجییە، چەكێك لە سەر شانەوە دژی تانك بەكاردەهێندرێت.

ئارپیجی
جۆری RPG-7 چەكێكی كاریگەرە لە دژی هەموو جۆرە زرێپۆشێك بە هەردوو جۆری سووك و قورس بەكاردەهێندرێت و پێكدێت لە:

• پێوەر: 40 ملم.
• مەودای تەقەكردن: 700 مەتر.
• كێش: نزیكەی 6.6 كیلۆگرام.
• لە هەموو كەش و هەوایەكدا كاردەكات.
• كاریگەری مووشەكی ئاسایی بە ڕێژەی 30% زیاد دەكات.
• دەتوانێت هەموو ئامانجەكانی لە مەودای خۆیدا لەناو ببات، جا لەسەر زەوی بێت یان ئاسمان.

توێژەرێكی ڕووسی لە دامەزراوەی سەربازی ڤۆڵسك دەڵێت “مەترسی ئەم چەكە لە شەڕی شارەكاندا زیاد دەكات، كاتێك تانكەكان دێنە ناو جەنگ، كیێڤیش هەوڵدەدات ئەم پلانە جێبەجێ بكات”.

لە ساڵی 2019 ناكۆكی لە نێوان مۆسكۆ و واشنتن لەسەر ئەم چەكە سەریهەڵدا، چونكە ڕووسیا ئەمریكای بە كۆپیكردنی “RPG-7” تۆمەتبار كرد، كە بە PSRL-1 وەسفكراوە و بۆ هێزی پاسەوانی نیشتیمانی ئۆكراین دابینكراوە.

بۆ یەكەمجار زرێپۆشە ئەمریكاییەكانی “Stryker” لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكرایندا دەردەكەوێت، تا هێزێكی نوێ ببەخشێتە ئۆكراین، تا بەرگری لە خاكی وڵاتەكەی بكات.

كۆی پاڵپشتییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ ئۆكراین لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لە مانگی شووباتی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 26.7 ملیار دۆلار.

ئەمریكا: ڕێوشوێنەكانی دۆلار لە عێراق بەردەوام دەبن
پێشت ئەمریكا: ڕێوشوێنەكانی دۆلار لە عێراق بەردەوام دەبن
حەوت سوودی واتسئاپ، ڕەنگە نەت زانیبن
دواتر حەوت سوودی واتسئاپ، ڕەنگە نەت زانیبن
پەیوەندیدار