ئەمریكا: ڕێوشوێنەكانی دۆلار لە عێراق بەردەوام دەبن


‌باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق: ئەمریكا نرخی دۆلار و دینار دیاری ناكات، سزای نوێش بەسەر بانكەكاندا ناسەپێنێت

هەتا دێت نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرەو ناجێگیریی زیاتر دەڕوات، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دەڵێت، ئەمریكا نرخی دۆلار و دینار دیاری ناكات، سزای نوێش بەسەر بانكەكاندا ناسەپێنێت.

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، ئەلێنا ڕۆمانۆسكی دەڵێت، ئەمریكا نرخی دۆلار و دینار دیاری ناكات ‌و سزای نوێ‌ بەسەر بانكەكانی عێراقدا ناسەپێنێت، بەڵكو گەیشتووە بە میكانیزمێك بۆ بەهێزكردنی كەرتی بانكیی عێراق، ئەمە چەند ساڵێكی خایاندووە ‌و بۆ ئەوەیە یارمەتی عێراق بدات لە پابەندبوون بە سیستمی بانكیی جیهانی ‌و گەرەنتی ڕێگریكردن لە بەكارهێنانی سیستمی بانكیی بۆ سپیكردنەوەی پارەی گەلی عێراق‌ و ئاودیوكردنی بۆ دەرەوە.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، ئەم ڕێوشوێنانە بەر لە دوو ساڵ دەستیپێكردووە‌ و بەشێوەیەكی پلە بەپلە لەلایەن بانكەكانی عێراقەوە جێبەجێكراوە، ئەمەش بەگوێرەی ڕێككەوتن لەنێوان بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا ‌و بانكی ناوەندیی عێراقە.

ئەلێنا ڕۆمانۆوسكی، باڵێۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕاشیگەیاند، وڵاتەكەی لە هەڵوێستە توندەكانی تایبەت بە جوڵەی دۆلار لە عێراق بەردەوام دەبێت، سەرباری ئەو قەیرانەی بەهۆی ئەو هەڵوێستانەوە ڕووبەڕووی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سوودانی دەبێتەوە.

باڵیۆزی ئەمریكا ڕاگەیاندووە، بابەتی قەیرانی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بابەتێكی “ئاڵۆزە”، هەروەها ئەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نییە كە ڕێژەی ئاڵوگۆڕی نێوان دۆلار و دینار و بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دیاریدەكات، بەڵكو خودی عێراقە.
ئەوەش دەڵێت، ئەم جێبەجێكردنەی سزاكان لەگەڵ كابینەكەی محەمەد شیاع سوودانی تەنها ڕێكەوت بووە، ئەم ڕێكارانە بۆ ماوەیەكی درێژ دەبێت، بۆ ڕێگریكردنە لە سپیكردنەوەی پارە و ناكرێت دوابخرێت یاخود هەڵبپەسێردرێت.

كوردێكی دیكە لەسێدارە درا
پێشت كوردێكی دیكە لەسێدارە درا
ڕووسیا بە RPG ڕووبەڕووی زرێپۆشەكانی ڕۆژئاوا دەبێتەوە
دواتر ڕووسیا بە RPG ڕووبەڕووی زرێپۆشەكانی ڕۆژئاوا دەبێتەوە
پەیوەندیدار