حەوت سوودی واتسئاپ، ڕەنگە نەت زانیبن


هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی كە ئەپڵیكەیشنی واتسئاپ بووەتە شتێكی پێویست لە ژیانی ڕۆژانەماندا، یەكێكە لە بەناوبانگترین بەرنامەكانی نامە ناردن لە سەرانسەری جیهاندا، زیاتر لە دوو ملیار بەكارهێنەری هەیە.

كۆمپانیای “مێتا” كە خاوەنی “فەیسبووك”ە بەردەوام نوێكارییەكان بە بەرنامەكە دەناسێنێت كە تایبەتمەندی سەرنجڕاكێش بۆ بەكارهێنەران دابین دەكات بۆ ئەوەی چێژ یان پێببخشێت.

ڕۆژنامەی بەریتانی “The Sun” بڵاویكردەوە، كۆمەڵێك تایبەتمەندی شاراوە لە “WhatsApp”دا هەیە كە دەتوانێت بەكارهێنانی بەرنامەكە ئاسانتر بكات، لەوانە:

1_ ڕەوشێكی زۆر شاراوە
فێڵێكی بچووك هەیە كە دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ ئەوەی بتوانی ئەو نامەیە بخوێنیتەوە كە پێتدەگات بە بێ‌ ئەوەی ئەو كەسەی نامەكەی بۆ ناردوویت پێت بزانێت كە نامەكەت بینیوە، ئەویش ئەوەیە كە دەەستبخەیتە سەر نامەكە و ڕایبگریت كاتێك دێتە سەر شاشەی مۆبایلەكەت، ئەمەش یارمەتیدەرتە بۆ ئەوەی بتوانیت نامەكە بخوێنیتەوە بەبێ ئەوەی پێویست بكات نامەكە لە ئەپەكەدا بكەیتەوە.

2- گەڕاندنەوەی چاتەكانت
ڕەنگە بەكارهێنەران بیانەوێت چاتەكانیان بگەڕێننەوە لە ئەگەری سڕینەوە بە هەڵە و ئەگەری هەیە بۆ هەمیشە لەدەست بچێت. واتسئەپ تایبەتمەندییەكی هەیە كە دەتوانێت گفتوگۆ ڕاستەوخۆ بۆ ئیمەیڵێك بنێرێت.

ئەمەش دەتوانرێت بە كردنەوەی ئەو چاتەی كە دەتەوێت پاشەكەوتی بكەیت، پاشان كلیككردن لەسەر Options > More، پاشان Email Chat. لە هەر كاتێكدا دەتوانرێت تا ٤٠ هەزار نامە بنێردرێت، بە فایلەكانی میدیا یان بەبێ فایلە.

تعبيرية

3- بڵاوكردنەوەی شوێنەكەت
دەتوانیت هاوڕێیەكت بە تەواوی بزانێت لە كوێیت و لە ڕێگەی ئەپەكەوە ئەو شوێنە بڵاو بكەیتەوە و بینێریت بۆ ئەو كەسەی مەبەستتە، بۆ نموونە ئەگەر دواكەوتوویت لە چاوپێكەوتن یان كۆبوونەوەیەك.

بەكارهێنەران دەتوانن لە نێوان سێ ماوەی كاتی بەدواداچوون هەڵبژێرن: ١٥ خولەك، یەك كاتژمێر، یان هەشت كاتژمێر. بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە بەندە بەو سیستەمەی كە بەكاری دەهێنیت.

لە iOS: پەنجە بنێ بە چاتێك و پەنجە بنێ بە دوگمەی + لە خوارەوەی چەپ، پەنجە بنێ بە Location و دواتر Share Live Location و ماوەیەكە هەڵبژێرە.

لەسەر ئەندرۆید: كلیك لەسەر چاتەكە بكە، پاشان لەسەر وێنەی كاغەز كلیپەكە لەلای ڕاستەوە، پاشان كلیك لەسەر “Location” بكە و دواتر “Share Live Location”، و ماوەی كاركردنەكە هەڵبژێرە.

4- دەتوانی وێنە یان ڤیدیۆ بنێریت و پاشان نەمێنێت لە چاتەكەدا
دەكرێت وێنەیەك یان ڤیدیۆیەك بنێردرێت كە دوای بینینی یەكجار نامێنێت، هاوشێوەی سناپچات، ئەمەش دەتوانێت سوودی هەبێت ئەگەر بتەوێت زانیاری هەستیار یان تایبەت بنێریت، هەرچەندە ئاگاداربە كە وەرگرەكە هێشتا دەتوانێت وێنەی شاشە بگرێت.

بۆ داگیرساندنی ئەم تایبەتمەندییە لە iOS: گفتوگۆكە بكەرەوە، پەنجە بنێ بە ئایكۆنی +، وێنە یان ڤیدیۆكە هەڵبژێرە، پەنجە بنێ بە “1” لە لای ڕاستی تیرەی ناردنی شین، پاشان بینێرە.

لەسەر ئەندرۆید: چاتەكە بكەرەوە و پەنجە بنێ بە ئایكۆنی گیرەی كاغەز و وێنەیەك یان ڤیدیۆیەك هەڵبژێرە و پەنجە بنێ بە “1” لە تەنیشت تیرەی ناردنی شین و بنێرە.

واتساب

5- تۆماركردنی نامەی دەنگی بەبێ بەكارهێنانی دەست
لە كاتێكدا زۆربەی خەڵك دەزانن كە دەتوانیت لە ڕێگەی ئەپەكەوە نامەی دەنگی بۆ پەیوەندییەكانتان بنێرن، بەڵام ڕەنگە زۆرێك نەزانن كە نامەیەك دەتوانرێت بەبێ دەست تۆمار بكرێت. بۆ ئەم مەبەستە ئایكۆنی مایكرۆفۆنەكە داگرە و ڕایبگرە و پاشان سوایپ بكە بۆ سەرەوە بۆ ئەوەی “قفڵ”ەكە دەربكەوێت، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات تۆمار بكەیت بەبێ ئەوەی دەستت لەسەر مایكرۆفۆنەكە بخەیتە خوارەوە. كاتێك نامەكە تەواو بوو تەنها send بكە.

6- پینكردنی هاوڕێی سەرەكی و گروپ چات
بۆ ئەوانەی زۆرجار نامەكان بێ وەڵام بەجێدەهێڵن یان كاتێكی زۆریان دەوێت بۆ وەڵامدانەوە، واتسئەپ تایبەتمەندییەكی هەیە كە دەكرێت زۆر بەسوود بێت. بەكارهێنەران دەتوانن هەندێك گفتوگۆ لە سەرەوەی ئەپەكەدا پین بكەن، ئەمەش واتە یەكەم كەس دەبن كە نامەی نوێ و نەخوێندراوەوە ببینن. بۆ چالاككردنی تایبەتمەندییەكە:

لە iOS: پەنجە بنێ بە چەپەوە بۆ ڕاست، و پەنجە بنێ بە Pin Chat.

لەسەر ئەندرۆید: بۆ ماوەیەكی زۆر فشار بخەرە سەر چاتێك، و پەنجە بنێ بە پینەكەی سەرەوەی شاشەكە.

7- داوای Face ID یان Touch ID بكە بۆ كردنەوەی ئەپەكە
ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا تەنها بۆ بەكارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس بەردەستە، بەڵام ئاستێكی تری ئاسایش زیاد دەكات بۆ هەر كەسێك كە بیەوێت نامەكانی لە چاوی چاودێر دوور بخاتەوە. كاتێك تایبەتمەندییەكە داگیرسێندرا، پێویستە Face ID یان Touch ID بتوانێت دەستت بگات بە نامەكان تەنانەت لەسەر مۆبایلێك كە پێشتر قفڵی بۆ كراوە.

ڕووسیا بە RPG ڕووبەڕووی زرێپۆشەكانی ڕۆژئاوا دەبێتەوە
پێشت ڕووسیا بە RPG ڕووبەڕووی زرێپۆشەكانی ڕۆژئاوا دەبێتەوە
نرخی دۆلار بەرز بووەوە
دواتر نرخی دۆلار بەرز بووەوە
پەیوەندیدار