كچە وەرزشوانێكی كورد بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە چاوێكی لە دەستدا



كچە وەرزشوانێكی كورد و خەڵكی كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە كاتی خۆپیشاندانەكانی جەماوەریی ئەو شارەدا بە تەقەی هێزە ئەمنییەكان چاوی بریندار بوو، لە ئێستادا بۆ هەمشیە چاوی چەپی لەدەست دا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هاووڵاتییەكی وەرزشوانی خەڵكی شاری كرماشان بە ناوی “كەوسەر خوشنوودی نیا” (مەهبانوو) كە پێشتر لە كاتی خۆپیشاندانەكانی جەماوەریی ئەو شارە بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران چاوی چەپی بە ساچمە برینداربوو، وێڕای ئەوەی كە چەندین جار نەشتەرگەریی چاوی بۆ كراوە، بۆ هەمیشە ئەو چاوەی لەدەست دا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ناوبراو یاریزانی بواری تیرهاوێژی و ئەندامی هەڵبژاردەی تیمی ژنانی ئێرانە و لە كێبڕكێی تیرهاوێژی بەكەمان لەسەر ئاستی ولاتانی ئاسیادا بەڕێوە چوو، پلەی دووەمی بەدەست هێنا.

بەرپرسێكی باڵای ڕووسیا: جیهان لە سێیەمین جەنگی جیهانی نزیكبۆتەوە
پێشت بەرپرسێكی باڵای ڕووسیا: جیهان لە سێیەمین جەنگی جیهانی نزیكبۆتەوە
نرخی ئاڵتون دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد
دواتر نرخی ئاڵتون دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد
ەیوەندیدار