بەرپرسێكی باڵای ڕووسیا: جیهان لە سێیەمین جەنگی جیهانی نزیكبۆتەوە



بەرپرسێكی باڵای ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، جیهان لە سێیەمین جەنگی جیهانی نزیكدەبێتەوە، هۆكارەكەشی بۆ “پیلانگێڕی ئەمریكایی” لەدژی وڵاتەكەی دەگێڕێتەوە.


دیمتری مێدڤێدیڤ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا ڕایگەیاند:”ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكە لە ئۆكراینا بۆتە ڕێكارێكی سەپێنراو، و وەڵامێكە بۆ ئامادەكارییەكانی دووژمنكاریی لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكان و مانگە دەستكردەكانی”.

مێدڤێدیڤ هۆشداریدا لەوەی جیهان لە هەڕەشەی بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهانی نزیكبۆتەوە.

مێدڤێدیڤ لە كۆبوونەوەی نوسیكەی ئەنجومەنی باڵای حزبەكەی “ڕووسیای یەكگرتوو” ڕایگەیاند:” دەبێت حزبەكەیان یارمەتی خەڵك و جیهان، تا لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكە تێبگەن كە جێبەجێ‌ دەكرێت و بۆتە ڕێكارێكی سەپێنراو، و وەڵامێكە بۆ ئامادەكارییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و مانگە دەستكردەكانی، بەهۆی ڕەوشی ئێستاشەوە ئاشكرایە جیهان لە مەترسی بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهانی نزیكبۆتەوە”.

 

ڕێكارێكی دیكە بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەگیرێتەبەر
پێشت ڕێكارێكی دیكە بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەگیرێتەبەر
كچە وەرزشوانێكی كورد بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە چاوێكی لە دەستدا
دواتر كچە وەرزشوانێكی كورد بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە چاوێكی لە دەستدا
ەیوەندیدار