نرخی ئاڵتون دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد



دوای بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی، بەرزی بەهای دۆلار نرخەكەی زیاتر بەرزكردەوە، بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی هەرم لە بۆرسە و هەم بەهۆی شكانی بەهای دۆلارەوە دابەزیوە و هەر مسقاڵێك زیاتر لە 15 هەزار دینار بەهاكەی لەدەستداوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بۆڕسە دابەزینی تۆماركردووە و نرخی یەك ئۆنسە لە 1927 دۆلارەوە دابەزیوە بۆ 1914 دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی شكانی نرخی دۆلار لە 165 هەزار دینارەوە بۆ 160 هەزار دینار، لە چەند كاتژمێرێكدا هەر مسقاڵێك زێڕ 15 هەزار دینار لە نرخەكەی شكاوە.

وتیشی، “ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بووە بە 491 هەزار دینار و عەیاری 21 بووە بە 431 هەزار دینار و عەیاری 18 بووە بە 371 هەزار دینار”.

كچە وەرزشوانێكی كورد بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە چاوێكی لە دەستدا
پێشت كچە وەرزشوانێكی كورد بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە چاوێكی لە دەستدا
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار