جوان ڕۆژبەیانی؛ پارتی و یەكێتی دوای ڕێككەوتنیان ئاڵوگۆڕكردنی پۆستەكان جێبەجێ دەكەن

  • 51 بینین

ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی ڕایدەگەیەنێت، دوای ڕێككەوتن پارتی و یەكێتی ئاڵوگۆڕ لە حكومەت و پەرلەمان دەكەن و چاوەڕێی ڕێككەوتنن، دەشڵێت،” ئەو گۆڕانكارییەی حزبەكەی زیاتر بۆ بڕیارەكانی دوای كۆنگرە دەگەڕێتەوە”.

جوان ڕۆژبەیانی، ئەندامی یەدەكی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، بڕیارە پارتی چەند گۆڕانكارییەك لە تیمی خۆی لە پەرلەمان و حكومەت بكات، بڕیاری ئاڵوگۆڕەكەش دەرچووە، بەڵام دیارە برادەرانی یەكێتییش هەندێ ئاڵوگۆڕ لە تیمی خۆیان لەنێو حكوومەت دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، چاوەڕێی ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی دەكەن بۆ ئاڵوگۆڕەكانی پەرلەمان و حكومەت و هەركاتێك گەیشتنە ڕێككەوتن یەكسەر ئاڵوگۆڕ دەكرێت.

ئاشكراشیكردووە، ئەو گۆڕانكارییەی پارتییش زیاتر بۆ بڕیارەكانی دوای كۆنگرە دەگەڕێتەوە، كە هەندێك بەرپرسی پارتی لە تیمی حكومەت و پەرلەمانن و ئەركی حزبییان پێ دراوە.

دۆلار لە لوبنان فڕی
پێشتر دۆلار لە لوبنان فڕی
ژمارەی ئاوارە و پەنابەر لە هەرێم نزیك دەبێتەوە لە ملیۆنێك كەس
دواتر ژمارەی ئاوارە و پەنابەر لە هەرێم نزیك دەبێتەوە لە ملیۆنێك كەس
پەیوەندیدار