دۆلار گورزێكی گەورەی بەركەوت و بەهاكەی شكا



لەگەڵ گرتنەبەری ڕێكاری توند لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و زیاتر لە 5 هەزار دینار لە بەهاكەی شكاوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە بەهای دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و ئێوارەش لەگەڵ نزیكبوونەوە لە داخستنی بازاڕ بەهاكەی زیاتر دابەزیوە.

ڕاشیگەیاند، بەیانی بەهای 100 دۆلار بە 165 هەزار دینار بوو، بەڵام بەردەوام لە دابەزین بوو، ئێستاش بووە بە 160 هەزار و 500 دینار.

حكومەتی عێراقی چەند ڕێكارێكی توندی گرتۆتەبەر بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار، كە بریتین لە خستنە بازاڕی دۆلاری زیاتر و داخستنی بەشێك لە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو و دوورخستنەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی لە كارەكەی.

پارێزگاری نوێی بانكی ناوەندی: لە ماوەیەكی كەمدا نرخی دۆلار دادەبەزێنم
پێشت پارێزگاری نوێی بانكی ناوەندی: لە ماوەیەكی كەمدا نرخی دۆلار دادەبەزێنم
یەكەم پارێزگای عیراق واز لە ئۆتۆمبێلەكانى بەنزین و گاز دەهێنێت
دواتر یەكەم پارێزگای عیراق واز لە ئۆتۆمبێلەكانى بەنزین و گاز دەهێنێت
ەیوەندیدار