یەكەم پارێزگای عیراق واز لە ئۆتۆمبێلەكانى بەنزین و گاز دەهێنێت



جاسم خوتابی پارێزگاری كەربەلا، فەرمانگە حكومییەكانی پارێزگاكەی ڕاسپارد، ئۆتۆمبێلی كارەبایی یان ئۆتۆمبێلی دۆستی ژینگە هاوردە بكەن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن حامید عوبەید بەڕێوەبەری ژینگەی كەربەلاوە بڵاوكرایەوە”پارێزگار لەڕێی نوسراوێكی فەرمییەوە داوای كردووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆ پارێزگاكەی هاوردە دەكرێن، كارەبایی بن یان دۆستی ژینگەبن، لەپێناو هێنانەدی پێداویستییەكانی گەشەی هەمیشەیی و پاراستنی ژینگە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”بڕیارەكەی پارێزگار پشتی بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بەستووە، لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆ فەرمانگە حكومییەكان دابین دەكرێن لەڕێی گرێبەستە فەرمی و تایبەتییەكان بۆ پرۆژەكان كە تائێستا دابین نەكراون، كارەبایی بن یان دۆستی ژینگەبن”.

بڕیارەكە وەك حامید عوبەید باسی دەكات، لەپێناو پاراستنی ژینگەیە و ڕێكردنە لەگەڵ پێداویستی دەستپێشخەریی نیشتمانی بۆ پشتیوانی لە وزە و كەمكردنەوەی گازە ژەهراوییەكان لە ژینگەدا.

بەو بڕیارە كەربەلا دەبێتە یەكەم پارێزگای عیراق كە پشت بە ئۆتۆمبێلەكانی دۆستی ژینگە دەبەستێت و پشت لەو ئۆتۆمبێلانە دەكات كە بە بەنزین و گاز كاردەكەن، لەپێناو پاراستنی ژینگە و كەمكردنەوەی گازی ژەهراوی كە بە یەكێك لە هۆكارەكانی قەتيسبوونی گەرما و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا دادەنرێن.

دۆلار گورزێكی گەورەی بەركەوت و بەهاكەی شكا
پێشت دۆلار گورزێكی گەورەی بەركەوت و بەهاكەی شكا
دوو كەس لە سێدارە دران
دواتر دوو كەس لە سێدارە دران
ەیوەندیدار