پارێزگاری نوێی بانكی ناوەندی: لە ماوەیەكی كەمدا نرخی دۆلار دادەبەزێنم



فادی شەممەری ئەندامی مەكتەبی سیاسی ڕەوتی حیكمە پێشبیی دەكات، لە ماوەیەكی كەمدا كە لە چەند هەفتەیەك تێپەڕناكات، نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی پێشووی.


بەپێی تویتێك كە للایەن شەممەرییەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكرایەوە”بڕیاری بوێر لەلایەن حكومەتەوە دراوە بۆ كۆنترۆڵكردن و هاوسەنگكردنی نرخی دراو لە بازاڕەكان، بڕیارەكەش خۆی لە گۆڕینی ئیدارەی بانكی ناوەندی و پێدانی دۆلار بە بازرگانان بە نرخی فەرمی لە كەرتە بازرگانییە جیاجیاكان دەبينێتەوە”.

بە وتەی شەممەری”پارێزگاری نوێی بانكی ناوەندی بەڵێنیداوە، لە ماوەیەكی زۆر كەمدا نرخی دۆلار بگێرێتەوە بۆ نرخی پێشووی، بە بۆچوونی ئیمەش ماوەكە تەنیا چەند هەفتەیەك دەخایەنێت”.

ماوەیەكە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، بە جۆرێك كە نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی 165 هەزار دیناری عیراقی تێپەڕاند، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووە، بە تایبەت ئەوانەی داهاتییان سنوردارە.

سێ کەس لەڕووداوێکی هاتووچۆدا بریندار بوون
پێشت سێ کەس لەڕووداوێکی هاتووچۆدا بریندار بوون
دۆلار گورزێكی گەورەی بەركەوت و بەهاكەی شكا
دواتر دۆلار گورزێكی گەورەی بەركەوت و بەهاكەی شكا
ەیوەندیدار