هەپەگە: توركیا لە پشتی هێرشەكەی مێردینەوەیە



 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد “هێرشەكەی مێردین لە باكووری كوردستان كە پێنج هاووڵاتی باشووری كوردستانی تێدا كوژران، دەستی دەوڵەتی توركیای لە پشتەوەیە”.

هەپەگە دەڵێت ” شەوی ١٩ی كانونی دووەم لە مێردین ٥ هاوڵاتی باشووری كوردستانمان بە شێوەیەكی دڕندانە شەهیدكران، سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان و گەلی كوردستان دەكەین”.

ڕوونیشیكردەوە “ئەندامانی ئەو خانەوادەیە كە شەهیدكران، وڵاتپارێزی هۆزی رێكانین و زۆر جار گوند و هەرێمەكانیان بوونەتە ئامانجی هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا و لە هێرشەكاندا زۆر شەهیدیشیان داوە”.

دەشڵێت “لەبەرئەوەی ئەو كەسانەمان ئامانجی دەوڵەتی توركیان، دەبینرێت كە رووداوەكەی ئەم دواییەی مێردینیش رووداوێكی تاریكە. سەرنجڕاكێشە كە دەوڵەتی توركیا هەوڵیداوە رووداوەكە وەك دۆزێكی یاسایی پیشان بدات و دادوەریش بڕیاری لێكۆڵینەوەی بە شێوەیەكی شاراوە داوە، بەو هۆیەوە، دەبێت هێرشێكی كۆنترابێت كە لە چوارچێوەی تێكشكاندنی گەلی كورددا ئەنجامدراوە”.

هەروەها هەپەگە دەڵێت “ئێمە وەك هێزەكانی پاراستنی گەل رایدەگەیەنین كە چاودێری دۆزی ئەو كەسانە دەكەین و حساب دەپرسین، جارێكی دیكە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گەلی وڵاتپارێزمان دەكەین.”

كۆماری كوردستان، تەمەنێكی كورت و پڕ شانازی
پێشت كۆماری كوردستان، تەمەنێكی كورت و پڕ شانازی
زێلێنسكی: ئەندامێتی لە ناتۆ باشترین گرەنتییە
دواتر زێلێنسكی: ئەندامێتی لە ناتۆ باشترین گرەنتییە
پەیوەندیدار