ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلی HUAWEI P20 Pro باشترین ئەزموونی وێنەگرتنی شەوانە پێشكەش دەكات

جیاوازی نێوان وێنەیەكی فۆتۆگرافی كە بەكامیرایەكی پیشەگەر گیراوە لەگەڵ وێنەیەك كە بەكامیرای مۆبایل گیراوە زۆر روونە بەتایبەتی لەوێنەی شەوانە، هۆكاری جیاوازیەكەش تەنها رووناكیە ، دیاركردنی بڕی رووناكی كوالیتی و ئاستی وێنەكە دیاری دەكات .

گەورەترین سەركێشی لەوەدایە وێنەیەكی شەوانە بگریت لە بارودۆخێكی رووناكی لاواز یان هەر نەبێت ، وێنەیەكی شەوانە پێویستی بە كامیرایەكی دیجیتالی پێشكەوتووی بە نرخێكی بەرز (SLR) كە ئەوەش زۆر زەحمەتە ، بۆیە ئەم هەوڵە بەبەكارهێنانی كامیرای مۆبایل هیچ سوودێكی نیە چونكە لە كۆتاییدا وێنەكە روون نابێت ، بەڵام بارودۆخی وێنەگرتنی شەوانە لەگەڵ كەمی رووناكی كە لە مۆبایلی HUAWEI P20 Pro سەركێشی بەرامبەر هەموو ئەو بەربەستانە كرد و لەئەنجامدا وێنەی شەوانە بە زیندوویی و روونی بەرهەم دەهەێنێت بەبەكارهێنانی كامیرای مۆبایل .

مۆبایلی HUAWEI P20 Pro سیستەمی كامیرای سیانی لە لایكا لەخۆدەگرێت ، كە دیدگەیەكی تازە لە وێنەگرتن بەكامیرای مۆبایل دێنێتە دی كە لەئاستی تێڕوانینی سەرجەم بەكارهێتنەران بێت .

كاتێك تەكنەلۆژیای ناسینەوەی دیمەنەكان و تەنەكان بەپشت بەستن بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد لە مۆبایلی HUAWEI P20 Pro دیمەنی وێنەگرتنی شەوانە دەناسێتەوە ، راستەوخۆ بارودۆخی وێنەگرتنی شەوانە بەكاردەخات كەئەزموونێكی زیرەك دابین دەكات ، كەبەهۆی ئەم تەكنەلۆژیایەوە هواوی دەتوانێ 500 سیناریۆ لە 19 جۆردا بناسێتەوە كە رێگا بە بەكارهێنەر دەدات لێهاتوویی شایستە لە كاتی شایستە هەڵبژێرێت .

لەدوای چالاككردنی بارودۆخی وێنەگرتنی شایستە ، مۆبایلی HUAWEI P20 Pro كاتی پێویستی رووناكی دیاری دەكات كە لەنێوان 3 تا 10 چركەیە دەبێت بە پێی ئەو سیناریۆیەی كەدیاریكراوە .

ئایا كاتی پێویستی روونكی بۆ بەكارهێنانی ستاندێك 3 چركەیە؟ وەلامەكە نەخێر . مۆبایلی HUAWEI P20 Pro تەكنەلۆژیای چەسپاندنی وێنە بەبەكارهێنانی تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد HUAWEI AIS بەمەبەستی ناسینەوەی تەنەكان لەگەڵ داتاكانی زیرەكی دەستكرد ، دواتر وێنەكە روون و ساف دەكاتەوە لەئەگەر لەرزینی ستاندەكە ، لەبەكارهێناندا وێنەگرتنی شەوانە پێویستی زۆری نیە بۆ یەكارهێنەران . بەكورتی بارودۆخی وێنەگرتن زۆر ئاسانە بۆ سەرجەم بەكارهێنەران .

لەگەڵ تەكنەلۆژیای چەسپاندنی وێنە ، مۆبایلی HUAWEI P20 Pro رێگا بە بەكارهێنەرانی دەدات وێنەی جێگیر و روون بگرن بەتایبەتی لە دیمەنی جولاو وەك جولانەوەی ئۆتۆمبیل كەدەبێتە زامنی لەدەستنەدانی چركەساتی گرتنی وێنە جوانەكان .

لێرەدا دەتوانین دڵنیابین كە مۆبایلی HUAWEI P20 Pro كەلەسەر بارودۆخی وێنەی شەوانە دانراوە ، وێنەی شەوانەی زیندوومان پێدەدات كە هەموو وردەكاریەكان لەخۆدەگرێت ، ئەو شوێنەی كە رووناكە هیچ رووناكیەكی زیاد لەپێویستی لێنادات ، رێژەی كوالیتی و نمایش و كۆنترۆلی ناروونی لەدوا وێنەدا نایابە بە هەموو پێوەرەكان .

دوای ئەنجامدانی تاقیكردنەوە و بەراوردكردن ، دەتوانین بڵێین كە بارودۆخی وێنەگرتنی شەوانە لە مۆبایلی HUAWEI P20 Pro باشترینە لە نێۆ مۆبایلەكان كە ئێستا لە بازاڕن . دەتوانین باشترین وێنە بە كوالیتی بەرز بە ئاسانی بەدەست بهێنین لەرێگای كردارێكی ئاسان لە زۆربەی قۆناغەكاندا ، سەبارەت بە دیمەنەكانی شەوانە ، مۆبایلی HUAWEI P20 Pro پێویستی بەهیچ ئامادەكاریەك نیە ، لەبەرئەوەی تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد راستەوخۆ بارودۆخی وێنەگرتنی شەوانە چالاك دەكات و ئەوەی پێویستە هەڵبژاردنی ئەو گۆشە هونەریە كەدەمانەوێ‌ وێنەی بگرین .

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

جیپ پیکابێکی نوێی لەسەر بنچینەی رانگلەر ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای جیپ سەر بە گروپی کرایسلەر ڕایگەیاندووە، لە پێشانگەی ساڵانەی لۆس ئەنجیلێس لە مانگی داھاتوو ئۆتۆمبێلێکی نوێ ڕادەگەیەنن، بەڵام پێش وادەی خۆی ھەواڵەکان دزەیان کردووە و ئاشکرا کرا، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی جیب پیکابێکە لەسەر بنچینەی جیپ رانگلەر.

وێنەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە دزەیان پێکراوە و بە خێرایی بڵاوبوونەوە، ئەوەش وای لە کۆمپانیاکە کرد، چەند زانیارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەوە ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ناوی Jeep Gladiator 2020 ـی لێنراوە، لەسەر بنچینەی رانگلەری 2019 دروستکراوە، درێژی حەوزەکەی ١٥٢ سانتیمەترە لەگەڵ چەند جیاوازییەکی سادە لە دیزاینی پێشەوەیدا.

سەبارەت بە بزوێنەرەکانی ئەم پیکابە نوێیە، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بە 2 جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت:

یەکەم: بزوێنەرێکی V6 ـی قەبارە 3.6 لە جۆری پێنتاستار، بە ھێزی 285 HP و تۆرکی 352 NM. ئەم بزوێنەرە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی گروپی کرایسلەر ھەیە، وە: کرایسلەر S300 و دۆج چارجەر و دۆج چالێنجەر و جیپ گراند چێرۆکی.

دووەم: بزوێنەرێکی دیزڵ V6 ـی قەبارە 3.0، بە ھێزی 260 HP و تۆرکی 598 NM.

ھەردوو جۆر بزوێنەرەکەش بە گێربۆکسێکی نویێ ٨ نمرەییەوە پەیوەست دەکرێن.

پیکابە نوێیەکەی جیپ دەتوانێت کێشی 725 کیلۆگرام بۆ گواستنەوەی دوور ماوە ھەڵبگرێت و توانای ڕاکێشانی 3470 کیلۆگرامیشی ھەیە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی نرخی جیپ گڵادیەیتەر ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت نرخەکەی نزیک بێت لە نرخی ھاوتاکەی خۆی، جیپ رانگلەر 2019.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل لە دانانی ژمارەکانی گێچی خێرایی فێڵ دەکەن

خەڵک-

دەکرێت زۆرجار ئەو پرسیارەمان کردبێت، بۆچی گێچی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان زیاتر لە توانای دوا خرایی خۆیان لەسەر دانراوە؟ بۆ نمونە زۆرێک لە ئۆتۆمبێلەکان تا خێرایی ٢٢٠ کیلۆمەتریان ھەیە، لەگەڵ ئەوەی دوایین خێراییان لە ٢٠٠ کیلۆمەتر یان کەمتر تێپەڕ ناکات.

لەو بارەیەوە لاری دۆمینیک، سەرۆکی پێشووی بەشی بەرھەمھێنان لە کۆمپانیای نیسان و بەڕێوەبەری ئێستای پێگەی TrueCar.com دەڵێت: ٨٠٪ ـی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئێستا لەسەر جادەکانی جیھانن، توانای ھەڵگرتنی خێرایی زیاتر لە ١٨٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر-یان نییە، بەڵام ھیچ گێچێک نابینین لەسەر بنچینەی ئەو خێراییە دانرابێت.

ئەو شارەزایەی بواری ئۆتۆمبێل دەڵێت: بابەتە تەنھا فێڵێکی کۆمپانیاکانە و دەیانەوێت لە ڕێگەیەوە بەرھەمەکانی خۆیان بە خێرا و بەھێز بناسێنن، بۆ نمونە: تۆیۆتا یاریس ھێزی بزوێنەرەکەی ١٠٩ HP ــە، ئەو گێربۆکسەشی لەسەریەتی ئەوپەڕی خێراییەکەی دەگاتە ١٧٥ کیلۆمەتر/کاتژمێر و توانای لەوە زیاتری نییە، بەڵام دەبینین لەناو داشبۆرد خێرایی تا ٢٣٠ کیلۆمەتر/کاتژمێری لەسەر دانراوە. ئەوان لە ویستی کڕیاران تێگەشتوون لەوەی دەیانەوێت ژمارەی گەورەتر لە نێو داشبۆردەکانیان بوونی ھەبێت.

ئەم فێڵەی کۆمپانیاکان ساڵانە دەبێتە ھۆی گیان لەدەستدانی ھەزاران کەس لە جیھاندا، کاتێک دەیانەوێت دوا خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان تاقیبکەنەوە، زۆرینەی ئەو ڕووداوانەی بەھۆی خێرایی زیادەوە ڕوودەدەن، ھۆکارەکەی تاقیکردنەوەی دوا توانای ئۆتۆمبێلەکانە لە لایەن شۆفێرەکانەوە.

بۆ ڕێگرتن لەو ڕووداوانە، کاتێک خێرایی ئۆتۆمبێلەکان زیادی دەکرد، لە ساڵی ١٩٧٩ دەزگای سەلامەتیی ڕێگاکانی ئەمریکا یاسایەکی سەپاند بەسەر کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل کە دەبێت ئەوپەڕی خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان لە ٨٥ میل/کاتژمێر (١٣٦ کیلۆمەتر/کاتژمێر) دابخەن، یاساکە بوو بەھۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە پشکی کۆمپانیاکان لە بازاڕدا، دواتر لە ژێر فشاری کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل یاساکە ھەڵوەشێنرایەوە و لە جێی ئەوە بەسەر کۆمپانیاکان سەپێنرا، ئاگادارکەرەوەی دەنگی لە خێرایی ٧٥ میل/کاتژمێر (١٢٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر)لە ئۆتۆمبێلەکانیان جێگیر بکەن.

بۆیە دەبێت کڕیاران لەوە ئاگادار بن، ئەوەی لە داشبۆردی ئۆتۆمبێلەکاندا ھەیە، توانی راستەقینەی ئۆتۆمبێلەکە نییە، تەنھا فێڵێکی بازرگانییە و ساڵانە ھەزاران کەس بەھۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و ماڵپەڕەكان بە خۆڕایی بكەنەوە

تەكنەلۆجیا- كازم جەلال
ئاشكرایە لە پێشتردا كردنەوەی تەنها ماسێنجەر و فەیسبوك و چەند ماڵپەرێكی دیاریكراو بێ بەرامبەر بوو لە ماڵپەڕی (فری بەیسیك)، بەڵام لە ئێستادا ئەو ماڵپەڕە، خزمەتگوزاریە خۆڕاییەكانی ئینتەرنێتی فراوان كردووە، ئەوەش بە زیادكردنی خزمەتگوزاریە نوێیەكانی بۆ بەكارهێنەران.

ماڵپەری (فری بەیسیك) لە ئێستادا كردنەوەی تەواوی ماڵپەڕەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی كردووە بە خۆڕایی.

ئێستا لە ڕێی ماڵپەڕی (فری بەیسیك)ەوە دەتوانن سەرجەم تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی (یوتیوب و ئینستاگرام و تویتەر و یاهوو و جیمەیڵ و ماڵپەڕی گۆگڵ و سەرجەم ماڵپەڕ و سایتەكانی ئینتەرنێت) بكەنەوە بە خۆڕایی، هەروەها دەتوانن وێنە و ڤیدیۆكانی فەیسبووك و گشت سایتەكان ببینن بێ بەرامبەر.

بەكارهێنەران ئەتوانن سود لە خزمەتگوزاریە نوێیەكانی فری بەیسیك وەربگرن و بەبێ بوونی هیچ هێڵێكی ئینتەرنێت بەخۆڕایی تەواوی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و ماڵپەڕەكان بكەنەوە لە مۆبایلەكانتان دا.

ماڵپەڕی (free basics) ڕۆژانە بڕی 20 مێگابایت-ت پێ دەدات بۆ كردنەوەی خزمەتگوزارییە نوێیەكانی.

لەم لینكەوە (0.free basics.com) سەردانی (فری بەیسیك) بكەن بۆ كردنەوەی خزمەتگوزاریە خۆڕاییە نوێیەكانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین