فوئاد حسێن: ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ی عێراق ئاماده‌یه‌



جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ـی عێراق ئاماده‌یه‌ و لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکەن.

فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ کاروباری ئابووری و سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رایگەیاندووە، ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023-ی عێراق ئاماده‌یه‌ و بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ 130 ملیار دۆلاره‌، به‌و پێیه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ نێوان 65 تا 75 دۆلار مه‌زه‌نده‌كراوه‌.

دەشڵێت:” ژمارەیەک کۆبوونەوەی چڕیان لە بارەی رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 ئەنجامداوە و رەشنووسەکە ئامادەیە و پێداچوونەوەی کۆتایی بۆ دەكرێت و لە رۆژانی داهاتووشدا رەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقی دەکەین”.

 

نرخی نەوت دابەزی
پێشت نرخی نەوت دابەزی
کاسبکارانی شەقامی غەزالی: خەریکە بە بڕیارێک ٥٣٠ خێزان نانبڕاو دەکرێین
دواتر کاسبکارانی شەقامی غەزالی: خەریکە بە بڕیارێک ٥٣٠ خێزان نانبڕاو دەکرێین
ەیوەندیدار