ئەمساڵ خەڵاتی ماملێ پێشكەش ناكرێـت



تێچووی ڕێوڕەسمی خەڵاتی ئەمساڵی ماملێ دەدرێتە قوربانیانی ڕاپەڕینەكانی ژینا

ئەمساڵ بەهۆی ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و زۆری ژمارەی شەهید و قوربانیان مەڵبەندی هونەری ماملێ كە بارەگاكەی لەنەرویجە خەڵاتی ساڵانەی ماملێ پێشكەش ناكات و تێچووی خەڵاتەكە دەداتە قوربانیانی ڕاپەڕینەكانی ژینا.

مەڵبەندی هونەری مامڵێ ساڵانە لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی كورد محەمەدی ماملێدا خەڵات دەداتە هونەرمەندانی كوردستان لەوانە مەزهەری خالقی، عەباسی كەمەندی، ناسری ڕەزازی، باكووری و چەندین هونەرمەندی دیكە ئەو خەڵاتەیان پێدراوە.

وریا ماملێ بەڕێوەبەری مەڵبەندی هونەری ماملێ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، مەڵبەندی هونەریی ماملێ لە ماوەی ١٤ ساڵی تەمەنیدا بە بەردەوامی ١٣ خەڵاتی ماملێی پێشكەشی هونەرمەندانی كورد كردووە‌و سەرەڕای كۆمەڵێك كەموكوڕی و گرفتی ماددی، هەوڵمانداوە لە هەموو بوارێكەوە بەتایبەت لە بواری سیاسی و داراییەوە سەربەخۆ بمێنینەوە.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، مەڵبەندی هونەری ماملێ بەردەوام لەگەڵ خۆشی و ناخۆشییەكانی نەتەوەكەیدا بووە و، شانبەشانی میللەتەكەی خۆی ژیاوە و وەك ئەركێكی هونەری و نەتەوەیی لە شادییاندا بەشدار و لە خەمیاندا خەمخۆر بووە.

ئاشكراشیكرد “لە ماوەی ڕابوردوودا لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمانمان گوشارەكان دەرحەق بە گەلی كورد گەییشتنە لوتكە و گەل بۆ داكۆكیكردن لە مافە سەرتاییەكانیان و بۆ وەدەستهێنانی سەربەستی، لە ژێر درووشمی (ژن، ژیان، ئازادی) ڕژانە شەقامەكان و قارەمانانە لە ماف و خوێنی هاونیشتمانیان بە خاوەن دەركەوتن”.

دەشڵێت “لەبەر ڕێزلێنان بۆ خوێنی شەهیدانمان و گەیاندنی یارمەتی بۆ بەركەوتەكانی تاوانەكانی كۆماری ئیسلامی، مەڵبەندی هونەریی ماملێ پێشكەشكردن و بەڕێوەبردنی خەڵاتی ماملێی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بە گونجاو نەزانی و بڕیاری دا تێچووی خەڵاتی ئەوساڵ بكاتە یارمەتی بۆ قوربانیان و بەركەوتەكانی شۆڕشی ژینا”.

پارێزگاری بانكی ناوەندی لە كار لادرا
پێشت پارێزگاری بانكی ناوەندی لە كار لادرا
نرخی نەوت دابەزی
دواتر نرخی نەوت دابەزی
ەیوەندیدار