کاسبکارانی شەقامی غەزالی: خەریکە بە بڕیارێک ٥٣٠ خێزان نانبڕاو دەکرێین



خاوەنی پرۆژەکانی شەقامی غەزالی هەولێر داوایەک ئاڕاستەی مەسرور بارزان دەکەن و دەڵێن خەریکە بە بڕیارێک نان و بژێوی زیاتر لە ٥٣٠ لاو و خێزان ببڕدرێت.

لە راگەیەندراوێکدا کە خاوەنی پرۆژەکان ئاڕاستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە و دەڵێن، ئێمە وەک خاوەنی کافتریا و ڕێستۆرانتەکانی شەقامی غەزالی کە یەکێکە لە پڕۆژە گەشتیارییە جوان و سەردەمیانەکانی پایتەخت و لە سەردەمی ئەم کابینەیە دروست بووە، بەدەر لەوەی بووەتە شوێنگەیەک بۆ لاوان و خەڵکی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، نان و بژێوی زیاتر لە ٥٣٠ لاو و خێزانی لەسەرە.

دەشڵێن، ئەم پڕۆژەیە کە بووەتە شوێنی هەمووان، تەنیا لە ماوەی سەری ساڵی ٢٠٢٣، زیاتر لە ١٠ هەزار گەشتیاری لە خۆیدا حەواندەوە و بووە نوێنگەیەکی پێکەوەژیان و گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاری، کەچی ئێستا بێ هیچ وەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی خەڵک، یەک لایەنانە بڕیار لەسەر تێکدانی دراوە و بژێوی سەدان بنەماڵەی کەمدەرامەتی ئەم شارەی خستووەتە مەترسییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد:” ئێمەی کوڕ و کچە هەژارەکانی ئەم نیشتمانە، دوای یەزدانی مەزن، هیوا و ئومێدمان تەنیا جەنابتە کە سەرەڕای ئەو هەموو دڵەڕاوکێ سیاسییەی کە لە لایەن دوژمنانەوە بۆمان دروست کراوە، کەچی ئێستا و بە دەستی چەند کەسێک خەریکە هەموومان بێ لانە و بێ نیشتمان دەکرێینەوە”.

فوئاد حسێن: ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ی عێراق ئاماده‌یه‌
پێشت فوئاد حسێن: ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ی عێراق ئاماده‌یه‌
هندستان ڤاكسینێكی نوێی بەشێوەی قەترەی لووت دروست كرد
دواتر هندستان ڤاكسینێكی نوێی بەشێوەی قەترەی لووت دروست كرد
ەیوەندیدار