هندستان ڤاكسینێكی نوێی بەشێوەی قەترەی لووت دروست كرد



هیندستان دەستپێکردنی بەکارهێنانی ڤاکسینی ( iNCOVACC)ی دژی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، کە لە ڕێگەی لووتەوە دەدرێت و لە 26ی ئەم مانگەوە بەكارهێنانی دەستپێدەكات.

ئەو ڤاكسینە نوێیەی كۆرۆنا، كە ناوی ( iNCOVACC) لەلایەن كۆمپانیای نیشتمانی ( Bharat Biotech) بەرهەم هێنراوە و هاوكات لەگەڵ ڕۆژی نیشتمانی هندستان دەست بە بەكارهێنانی دەكرێت.

کریشنا ئیلا، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، “لە 26ی 1، ڕۆژی نیشتمانی، دەستپێکردنی بەکارهێنانی ڤاکسینی لووت دژی تووشبوون بە کۆڤید بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت”.

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی تەندروستی و خۆشگوزەرانی خێزان لە هیندستان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی ئەم دەرمانە بخرێتە ناو بەرنامەی کوتانەوە وەک ژەمی زیادکەر بۆ گەورەکان (١٨ ساڵ و سەرووتر).

ئەوانەی کە بە شێوەیەکی سەرەکی بە ڤاکسینی کۆڤاکسین یان کۆڤیشیڵدی دروستکراوی هیندستان کوتانیان کردووە، ئێستا دەتوانن ڤاکسینی لووت وەک ژەمی زیادکەر وەربگرن.

کاسبکارانی شەقامی غەزالی: خەریکە بە بڕیارێک ٥٣٠ خێزان نانبڕاو دەکرێین
پێشت کاسبکارانی شەقامی غەزالی: خەریکە بە بڕیارێک ٥٣٠ خێزان نانبڕاو دەکرێین
جۆری “چا و شیر”ی بەشەخۆراك ئاشكراكرا
دواتر جۆری “چا و شیر”ی بەشەخۆراك ئاشكراكرا
ەیوەندیدار