دەستەی دەستپاكی عیراق؛ بڕی زیاتر لە 3 ملیار دیناریان گەڕاندەوە بۆ بانكی پیشەسازی بەغدا



دەستەی دەستپاكی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، زیاتر لە 3 ملیار دیناریان گەڕاندۆتەوە بۆ لقێكی بانكی پیشەسازی لە بەغدا، دەشڵێت،” لە ساڵی 2016ەوە قەرزە دراوە بۆ دامەزراندنی كارگەیەكی ریسایكلینی خۆڵ و خاشاك لە پارێزگای بابل”.

بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە دەستەی دەستپاكی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە قەرزدارێك بڕی 3 ملیارو 200 ملیۆن دیناری رادەستی لقی بانكی پیشەسازی كردەوە، پاش ئەوەی داوای گەڕاندنەوەی لێكرابوو.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەساڵی 2016ـەوە ئەو قەرزە دراوە بۆ دامەزراندنی كارگەیەكی ریسایكلینی خۆڵ و خاشاك لە پارێزگای بابل دواتر ئاشكرا بووە، كە كارگەكە لە بنەڕەتدا بونی نەبووە، بۆیە داوای گەڕاندنەوەی پارەكەی لێكراوە.

دەستەی دەستپاكی باسی لەوەشكردوە، كە قەرزدارەكە داوایكردوە كە پارچەیەك زەوی كە خاوەندارێتی بۆ شارەوانی حللـە دەگەڕێتەوە بەكرێ وەربگرێت، بەڵام ناوبراو هیچ رێوشوێنێكی بۆ وەرگرتنی زەویەكە ئەنجام نەداوە.

سودانی چەند بڕیارێكی دیكەی بۆ نرخی دۆلار دەركرد
پێشت سودانی چەند بڕیارێكی دیكەی بۆ نرخی دۆلار دەركرد
دواتر لیستی مووچەی مانگی یەك ئامادە دەكرێت
ەیوەندیدار