لیستی مووچەی مانگی یەك ئامادە دەكرێت





دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو بەردەوامە و وەزارەتی دارایی گەنجینەكانی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ.

بەپێی زانیارییەكان، لیستی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵی فەرمانبەران گەیشتۆتە گەنجینەكان و بڕیارە تاوەكو ڕۆژی سێ‌ شەممە وردبینی تەواو ببێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی سەرجەم گەنجینەكانی ڕاسپاردووە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لیستی مووچە بەتەواوی ئامادە بكرێت و چاوەڕێیی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت لە ڕۆژی چوار شەممە بۆ ئەوەی بڕیار لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ بدرێت.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم، بەڵام پەیوەندییەكانیان بەردەست نەبوون.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بە وتەی فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا، “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا 400 ملیار دینارەكەی پارەی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو دەگاتە هەرێم”.

دەستەی دەستپاكی عیراق؛ بڕی زیاتر لە 3 ملیار دیناریان گەڕاندەوە بۆ بانكی پیشەسازی بەغدا
پێشت دەستەی دەستپاكی عیراق؛ بڕی زیاتر لە 3 ملیار دیناریان گەڕاندەوە بۆ بانكی پیشەسازی بەغدا
وادەی یەكەم شەپۆلی بەفر بارین لەناو شارەكان ڕاگەیەنرا
دواتر وادەی یەكەم شەپۆلی بەفر بارین لەناو شارەكان ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار