سودانی چەند بڕیارێكی دیكەی بۆ نرخی دۆلار دەركرد


سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێكی دیكەی بۆ پاڵپشتی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی دەركرد و ڕایگەیاند، پەنجەرەیەكی دیكە بۆ فرۆشتنی دۆلار لە بانكی بازرگانی دەكەینەوە و دەست بە هێنانی كاڵا و شمەك دەكرێت لەلایەن كۆمپانیا تۆماركراوەكانەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران لەگەڵ بانكی ناوەندی كۆبۆتەوە و چەند بڕیارێک درا بۆ سەقامگیرکردنی نرخی ئاڵوگۆڕ و ڕێگریکردن لە دەستکاریکردن و سنووردارکردنی زیانەکانی ئابووریی نیشتمانی.

دەقی بڕیارەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق:
1- کردنەوەی پەنجەرەیەکی نوێ بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی بە بازرگانانی بچووک لە ڕێگەی بانکی بازرگانی (TBI ) عێراق.

2- پارەدارکردنی بانکی ناوەندی بۆ بانکی بازرگانی عێراق (TBI) بە بڕە پارەیەکی زیادە بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار بە مەبەستی کردنەوەی قەرزی بەڵگەنامەیی بۆ بازرگانانی بچووک و ڕازیبوون بە فاکتورەی سەرەتایی و ژمارەی حسابی دواین هەژماری سوودمەندبوو.

3- دەستپێکردنی هاوردەکردنی کاڵا و شمەك لەلایەن کۆمپانیاکانی تۆمارکراو لە بەشی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی فیدڕاڵی لە هەموو جۆرە کۆمپانیا و کارگەکانی تۆمارکراو لە بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی و پڕۆژەی وەبەرهێنان بە هەموو جۆرەکانیەوە، کە بەپێی پێویست مۆڵەتی کۆمیسیۆنی وەبەرهێنانیان پێدراوە، فەرمانگە زانستییەکان کە بەپێی پێویست تۆمارکراون، کەس و فەرمانگەکانی تۆمارکراو لە ژوورە بازرگانییەکانی عێراق (لەگەڵ مۆڵەتی هاوردەکردنی مەرجی هاوردەکردندا هاتووە یان لەگەڵیدا نەهاتووە).

4- ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی هاوردەکردن و کەمکردنەوەی مەرجەکانی کردنەوەی کرێدیتی بەڵگەنامەیی و هەڵوەشاندنەوەی ئاگادارکردنەوەی دەسەڵاتی گشتی بۆ باج بۆ سەپاندنی غەرامەی دواکەوتن بەسەر هاوردەکاران و باقی ئەوانەی، کە لە دەسەڵاتی گشتی باج وەردەگیرێن.

5-بەشداریکردنی ژوورەکانی بازرگانی و فیدراسیۆنی پیشەسازی لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری، بە نوێنەرایەتی کەرتی تایبەت.

6- ئەم کۆبوونەوەیە هەفتانە ئەنجام دەدرێت، بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکان و زیادکردنی ئەو ئۆرگانانەی، کە پێشتر ئاماژەیان پێکراوە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکەدا.

7- زیادکردنی بەشی تۆماری خانووبەرە بۆ ئەم کۆبوونەوەیە، هەروەها تۆماری کۆمپانیاکان، گەشەپێدانی پیشەسازی، دەسەڵاتی وەبەرهێنان، و بانکی ڕافیدەین و ڕەشید.

قوباد تاڵەبانی: ئەڵمانیا و فەڕەنسا مەبەستیان بووە سەقامگیری و بەرەوپێشچوون لەم ناوچەیەدا هەبێت
پێشت قوباد تاڵەبانی: ئەڵمانیا و فەڕەنسا مەبەستیان بووە سەقامگیری و بەرەوپێشچوون لەم ناوچەیەدا هەبێت
دەستەی دەستپاكی عیراق؛ بڕی زیاتر لە 3 ملیار دیناریان گەڕاندەوە بۆ بانكی پیشەسازی بەغدا
دواتر دەستەی دەستپاكی عیراق؛ بڕی زیاتر لە 3 ملیار دیناریان گەڕاندەوە بۆ بانكی پیشەسازی بەغدا
پەیوەندیدار