ساڵی ڕابردوو ڕەزامەندی لەسەر نزیکی سێ هەزار پڕۆژە دراوە



دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ڕاپۆرتێکیدا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئامارەکانی ساڵی ڕابردووی دەستەکەی بڵاوکردەوە، تێیدا نزیکی سێ هەزار پڕۆژەی وەربەهێنان ڕازامەندیان وەرگرتووە ٢١ پڕۆژەس ڕەتکراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە هەولێر هەزار و ٢٣٥، سلێمانی٩٠٢، دهۆک ٣٢٢، هەڵەبجە ١٨، ڕاپەرین١٤١، گەرمیان ٢٣٢ پڕۆژە ڕەزامەندی ئەنجامدانیان وەرگرتووە، ئەم پڕۆژانە لە بوارەکانی پیشەسازی، خزمەتگوزاری، نیشتەجێبوون، بازرگانی، کشتوکاڵ و تەندروستی بووە.

هاوکات ٢١ پڕۆژە بەهۆی نەگونجانیان لەگەڵ یاسا و ڕێنماییەکانی ژینگە ڕەتکراونەتەوە، سلێمانی ١١، دهۆک سێ، ڕاپەڕین چوار، گەرمیان سێ پڕۆژە ڕەتکراونەتەوە.

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە پشکنینی بۆ هەزاران پڕۆژە کردووە، هەلی کاری بۆ ژمارەیەک لە دەرچوانی بەشی ژینگە دۆزیوەتەوە،

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە هەر لەو ساڵەدا دوو هەزار و ٨٩٥ کەیسی یاسایی لە دادگاکاندا هەبووە، کە خۆی دەبنینێتەوە لە ئاگادارکردنەوە، دادگا، سزا، پێبژاردن و بەڵێننامە.

 

 

ئێران؛ دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر ژمارەیەک منداڵ
پێشت ئێران؛ دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر ژمارەیەک منداڵ
سوتاندنی قورئان، سوێد و تورکیا لەیەکدی دوور دەخاتەوە
دواتر سوتاندنی قورئان، سوێد و تورکیا لەیەکدی دوور دەخاتەوە
ەیوەندیدار