سوتاندنی قورئان، سوێد و تورکیا لەیەکدی دوور دەخاتەوە



سووتاندنی قورئان لە ستۆکهۆڵم، گرژیەکانی نێوان سوید و تورکیای زیاتر کرد لە کاتێکدا ئەو وڵاتە سکاندیناڤییە پێویستی بە پاڵپشتی ئەنقەرە هەیە تا پەیوەندی بە ناتۆوە بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هەوڵە نابەجێیە دەکەین بۆ سەر کتێبە پیرۆزەکەمان(قورئان)،” ئەم کارە قبوڵ ناکرێت”.

 

ئەو بەیاننامەیە دوای ئەوە هات کە سیاسەتمەدارێکی ڕاستڕەوی توندڕەوی دژە کۆچبەر، قورئانێکی لە نزیک باڵیۆزخانەی تورکیا سووتاند.

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لە سوید کرد کە ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی ئەو کارە بگرێتەبەر و داوای لە هەموو وڵاتان کرد هەڵوێست وەربگرن، هەر ئەمەش وایکرد سەردانی وەزیری بەرگریی سوێد بۆ تورکیا هەڵبوەشیتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، تۆبیاس بیلسترۆم وەزیری بەرگریی سوید، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: سوید ئازادی ڕادەربڕینی دوور مەودای هەیە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە حکومەت پشتگیری لەو بۆچوونانە بکات کە دەردەبڕدرێن.

 

ڕاسموس پالودان، کە سەرۆکی پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەوی دانیمارکەو خاوەنی ڕەگەزنامەی سویدی – دانیمارکییە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆپییەکی قورئانی سووتاند. پالودان، پێشتر ژمارەیەک خۆپیشاندانی دژ بە ئیسلام و ئەو کۆچبەرانە رێکخستووە کە دێنە وڵاتانی ئەوروپا.

 

ساڵی ڕابردوو ڕەزامەندی لەسەر نزیکی سێ هەزار پڕۆژە دراوە
پێشت ساڵی ڕابردوو ڕەزامەندی لەسەر نزیکی سێ هەزار پڕۆژە دراوە
قۆناغی یەكەمی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی تەواو بووە
دواتر قۆناغی یەكەمی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی تەواو بووە
ەیوەندیدار