ئێران؛ دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر ژمارەیەک منداڵ



لەئەکادیمیایەکی  تۆپی پێ، لە کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر ژمارەیەک منداڵ، وەزارەتی وەرزشیی ئەو وڵاتەش لێکۆڵینەوەکانی دەستپێدەکات.

 

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، حەمید سەجادی وەزیری وەرزشی ئێران فەرمانی داوە لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە ئەکادیمیایەکی تۆپی پێ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بکرێت.

 

لە لایەکی دیکە، ئاژانسی “ئیرنا” بڵاویکردەوە؛ بەرپرسێکی پێشووی میدیایی یانەی شەهر خودرۆ لە سۆشیال میدیادا ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەی ١٥ یاریزانی تیپەکە و ئەکادیمیاکەی سکاڵایان لەسەر یانەکە و ڕاهێنەران تۆمارکردووە بەهۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵەکانیان.

 

ئەم ئەکادیمیایەی تۆپی پێ لە شاری مەشهەد دامەزرا، کە دووەم شاری گەورەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ئێرنا،  “دوو هەفتە لەمەوبەر حەمید سەجادی وەزیری وەرزشی ئێران فەرمانی لێکۆڵینەوەی داوە و داوای کردووە سزای “توندی” ئەوانە بدرێت کە بەشدارن لەو کارەدا.

 

هاوکات ڕۆژنامەی “شەهر ئارا” کە لەلایەن شارەوانی شاری مەشهەد دەرچووە، لە ژمارەی هەینیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە “خێزانی یاریزانەکان” لە بەردەم لقی ناوخۆیی یەکێتی تۆپی پێی ئێران “بەمەبەستی دەربڕینی  ناڕەزایەتیی ” کۆبوونەتەوە.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو پێیەی گردبوونەوەکە هیچ ئەنجامێکی نەبووە، خێزانەکان بڕیاریانداوە ئەو پرسە لە میدیاکانەوە بوروژێنن.

سەعدی پیرە: یەكێتی و پارتی رێككەوتننامەی نوێ دادەڕێژن
پێشت سەعدی پیرە: یەكێتی و پارتی رێككەوتننامەی نوێ دادەڕێژن
ساڵی ڕابردوو ڕەزامەندی لەسەر نزیکی سێ هەزار پڕۆژە دراوە
دواتر ساڵی ڕابردوو ڕەزامەندی لەسەر نزیکی سێ هەزار پڕۆژە دراوە
ەیوەندیدار