قۆناغی یەكەمی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی تەواو بووە



قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی تەواو بووە و لەكاتی كاركردنیدا هەلی كاری بۆ ٣٠٠ دەستی كاری ناوخۆیی ڕەخساندووە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، یەكێك لە پرۆژەكانی كابینەی نۆیەم، دروستكردنی سایلۆ بوو لە هەرێمی كوردستان و لە پارێزگای سلێمانیش بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی ستراتیژیی كەرتی كشتوكاڵی، كێشەی بەبازاڕكردن و ساخكردنەوەی گەنمی جووتیارانی ئەو سنوورە چارەسەر دەكات.

پڕۆژەی نیشتمانیی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی، لە ٣٠ سایلۆ پێكهاتووە، كە ساڵانە توانای وەرگرتنی ١٥٠ هەزار تۆن گەنمیان هەیە، لەگەڵیشیدا پێنج كارگەی بەرهەمهێنانی ئارد، ساوەر، بڕوێش، پاستا و عەلەفی ئاژەڵ دروستكراوە.

زاهیر زانا، بەڕێوەبەری پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی، بە پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند:”پڕۆژەكە لە چەند قۆناغێك پێكدێت و لە ماوەی پێنج ساڵدا تەواو دەكرێت و گوژمەی دروستكردنەكەشی ١٢٨ ملیۆن دۆلارە.”

لە ئێستادا قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە تەواو بووە و لەكاتی كاركردنیدا هەلی كاری بۆ ٣٠٠ دەستی كاری ناوخۆیی ڕەخساندووە و بە تەواوبوونی هەر پێنج قۆناغەكەش، پێنج هەزار هەلی كاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەڕەخسێنێت.
بەڕێوەبەری پڕۆژەكە وتی، “قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە ١٢ سایلۆ لەخۆ دەگرێت، كە توانای عەمبار كردنی ٦٠ هەزار تۆن گەنمی هەیە و كارگەی بەرهەمهێنانی ئاردیش بەشێكە لە قۆناخی یەكەمی پڕۆژەكە و ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی ٣٦٠ هەزار تۆن ئاردی هەیە.”

سوتاندنی قورئان، سوێد و تورکیا لەیەکدی دوور دەخاتەوە
پێشت سوتاندنی قورئان، سوێد و تورکیا لەیەکدی دوور دەخاتەوە
لە ماوەی ساڵێكدا 52 كورد لە سێدارە دراون
دواتر لە ماوەی ساڵێكدا 52 كورد لە سێدارە دراون
ەیوەندیدار