عێراق داوای داخستنی بۆڕسەی هەولێر و سلێمانی دەكات



دوای بەغداد، ئاسایشی نیشیمانی عێراق داواكاری ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی بۆڕسەی هەولێر و سلێمانی دابخەن، ئەوەش بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕی دراو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە (خەڵك) گەیشتووە، ئاسایشی نیشیمانی عێراق داواكاری ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی بۆڕسەی هەولێر و سلێمانی دابخەن، ئەوەش بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕی دراو.

داواكارییەكەی ئاسایشی نیشتیمانی بەجۆرێكە، ژمارەیەكی زۆر لەو نوسینگەو و كۆمپانیایانە لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر دادەخرێن كە یاری بەنرخی دراو دەكەن.

ئەوە لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ شەممە هێزێكی تایبەتی سەر بە ئاسایشی ئابوری، هەڵیكوتایە سەر هەردوو بۆرسەی كیفاح و حارسیە و ژمارەیەك لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو و كۆمەڵێك كەسیان بە تۆمەتی یاریكردن بە نرخی دۆلارەوە دەستگیركرد.

لە كۆتایی ساڵی ڕابردووە وە نرخی دۆلار ناجێگیرەوە تا دێت زیاتر بەرزدەبێتەوە، ئەوەش بە بڕوای بەرپرسانی ئاسایشى ئابووری، یەكێك لەهۆكارەكانی ئەو دۆخە ئەوەیە كە چەند كەسێك دۆلاری ئەمریكییان سپیكردووەتەوە و بۆ دەرەوەی عێراق بە تایبەت ئێرانیان ناردووە، بەو هۆیەوە بڕی دۆلار لەناوخۆی عێراقدا كەمبووەتەوە.

 

حکومەتی عێراقی پاڵپشتی نرخی هێلکە دەکات
پێشت حکومەتی عێراقی پاڵپشتی نرخی هێلکە دەکات
بۆچی ئۆکراین پێداگری لەسەر بەدەستهێنانی تانکی ئەڵمانی دەکات؟
دواتر بۆچی ئۆکراین پێداگری لەسەر بەدەستهێنانی تانکی ئەڵمانی دەکات؟
ەیوەندیدار