حکومەتی عێراقی پاڵپشتی نرخی هێلکە دەکات



بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی کۆمپانیای گشتی بارزگانی خۆراک لە عێراق پاڵپشتی لە نرخی هێلکە دەکات، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا نرخی هێلکە لە بازاڕەکاندا گرانبووە.

وەزارەتی بارزگانی عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆی وێنەی فرۆشتنی هێلکەی بە نرخی پاڵپشتیکراو بڵاوکردەوە، هەر تەبەقێک هێڵکە بە چوار هەزار و ٧٥٠ دینار بە هاووڵاتیان دەفرۆشێت، لە کاتێکدا لەبازاڕەکاندا نرخەکەی نزیکی شەش هەزار دینارە.

وەزارەتی بازرگانی بڵاویکردووەتەوە، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەمڕۆوە فرۆشتنی هێلکە بە نرخی پاڵپشت لە بازاڕدادەبێت، هەڵەمەتەکە بەشێوەیەکی فراوان بەڕێوەچووە، ئەمەش لەپێناو هاوکاریکردنی هاووڵاتیانی عێراق بۆ لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان و گرانی بەهای دۆلار.

ئەمڕۆ ئەو هێلکە بە نرخی پاڵپشتیکراو لە ناوچەکانی کەرخ، ئیمام عەلی، سەدر نزیکی بازاڕی ڕەسافە فرۆشراوە.

لەبەرامبەردا سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە (خەڵك) ڕاگەیاند، ئەوان تا ئێستا هیچ نوسراو و زانیارییەکیان لەبارەی ئەو نرخە پاڵپشتیکراوەی هێلکە پێنەگەیشتووە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان نرخی هێلکە هەرزانە کارتۆنێک هێلکە بە ٦٦ هەزار دینارە، هەر تەبقێک بە پێنج هەزار و ٥٠٠ دینارە.

 

 

لە ماوەی ساڵێكدا 52 كورد لە سێدارە دراون
پێشت لە ماوەی ساڵێكدا 52 كورد لە سێدارە دراون
عێراق داوای داخستنی بۆڕسەی هەولێر و سلێمانی دەكات
دواتر عێراق داوای داخستنی بۆڕسەی هەولێر و سلێمانی دەكات
ەیوەندیدار