لەگەڵ کرانەوەی بازاڕ دۆلار بەرزبووەوە



بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٦٥هەزار و ٥٠٠ دینارە، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی ٩٢ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

لەگەڵ کرانەوەی بازاڕی دراودا بەهای دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر بەرزبووەوە، لە سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٦٥ هەزار و ٥٠٠ دینارە، دوێنی لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٦٤ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

هاوکات بانکی ناوەندی عێراق ٩٢ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٤٣٠ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، کە ٤٠  ملیۆن و ٧٠٤ هەزار و ٣٤٠ دۆلاری بە شێوەی حەواڵەبووە، ٥١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختی خستووەتە بازاڕەوە.

سێگۆشەی نەوت
پێشت سێگۆشەی نەوت
چێژ یان بەختەوەریی، كامیان هەڵدەبژێریت؟
دواتر چێژ یان بەختەوەریی، كامیان هەڵدەبژێریت؟
ەیوەندیدار