سێگۆشەی نەوت



د. هاوڕێ عەزیز مەنسور بەگ

ئەم پانتا جوگرافییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە سێگۆشەی نەوت ناسراوە، لە چەندین ڕاپۆرتی شیکاری سەبارەت بە وزە لە جیهاندا باس باسی ئەو ناوچەیەیە، لە ناو سێگۆشەکەدا، کێڵگە زەبەلاحەکانی کەرکوک و غەواری سعودی تێدایە.
کێڵگە سەرسوڕهێنەرەکانی گازی سروشتی، نۆرسی قەتەری و ساوس پارسی ئێرانیش لێرەن‪. ‬
لە دوای کاڵبوونەوەی ڕۆڵی ڕووسیا لە دابینکردنی ئاسایشی وزەی ئەوڕوپا و ئەمریکا، ئەو ناوچەیە دەبێت ئارامی بەخۆیەوە ببینێت، ئەگەر نا جیهان شڵەژانێک دەشڵەژێت کە وێنەی نەبووبێت لە مێژووی هاوچەرخدا.
هەر وڵاتێک یان کیانێکی سیاسی ببێتە مەترسی بۆ سەر ئەو سێگۆشەیە، لە ناو سیستەمی جیهانی نوێی دوای جەنگی ئۆکرانیادا، جێگای نابێتەوە.
قەتەر بڕبڕەی پشتی یەدەگی گازی سروشتییە لە جیهاندا، سعودیا و هەندێک ولاتانی دیکەش لە هەوڵی پشتڕاستکردنەوەی یەدەگی گازی سروشتی خۆیانن، زۆری نەماوە ناوەکە لە سێگۆشەی نەوتەوە بۆ سێگۆشەی نەوت و گاز بگۆڕدرێت.
هاوەڵیکردنی ‪)‬ئامۆس هۆکستین‪(‬ هه‌ماهه‌نگیكاری تایبەتی کۆشکی سپی بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزه لەگەڵ ‪)‬برێت مەکگۆرک‪(‬ ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریکا، لە سەردانەکانیان بۆ ناوچەکە، ئاماژەیەکی ڕوونە کە واشینگتۆن، سەقامگیری و ئاسایشی وزەیی ناوچەکە، لەگەڵ سەقامگیری سیاسی وەک یەک دوانەی لێکدانەبڕاو دەبینێت.
ساڵی ٢٠٠١، ڕاپۆرتێکی ئەمریکی بە ناوی The Cheney report, US Energy Policy باس لەوە دەکات کە ٦٧ لە سەدای نەوتی جیهان لەو سێگۆشەیەوە دابین دەکرێت. لەو باوەرەدام، لە دە ساڵی ئایندەدا، ناوچەکە ببێتە هۆی دابینکردنی هەمان بڕی گازی سروشتیش بۆ جیهان.
کۆسپ و تەگەرەش زۆرن، نزیکبوونەوەی سعودیا لە ئێران و ڕوسیا، مانەوەی عێراق لە ژێر هەژموونی تاران هتد….ئەمریکای نیگەران کردووە.
جارێکیان سەرۆکی پێشووتری کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل گوتی، ساویلکەیە ئەو کەسەی باوەڕ بێنێت کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارامی بەخۆیەوە ببینێت.
دابەزینی بەهای دینار و هەڵاوسانی بازاڕ
پێشت دابەزینی بەهای دینار و هەڵاوسانی بازاڕ
لەگەڵ کرانەوەی بازاڕ دۆلار بەرزبووەوە
دواتر لەگەڵ کرانەوەی بازاڕ دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار