سودانی دەچێتە فەرەنسا



ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، بانگهێشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات، تا لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی وڵاتەكە بكات.


بەرپرسێكی باڵای فەرەنسایی ڕایگەیاند، بەشداریی سودانی لە كۆنگرەی بەغدا-2 لە ئەردەن كە لەلایەن ماكرۆنەوە سەركردایەتی كرا، لەگەڵ سەردانی فەرەنسا، ئاماژەن بۆ خواستی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە زامنكردنی سەروەریی عیراق و درككردنی بەو ئەركە كە پێویستی بە هاوبەشی دراوسێكانی ناوچەكە و هاوبەشەكانی ترە لە جیهانە كە دەیەوێت كارییان لەگەڵ بكات، لەوانەش فەرەنسا.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە هەفتەی ڕابردوودا بە داوەتنامەیەكی فەرمی سەردانی ئەڵمانیای كرد و وابڕیارە لە هەفتەی داهاتووشدا بچێتە پاریس، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرێت لە دوای ئەم سەردانە بچێتە واشنتن و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا، زۆرێك لەو پرسە گرنگانە تاوتوێ‌ بكات كە بە جێبایەخی ئێستای نێوان واشنتن و بەغدا دادەنرێن.

 

 

پڕۆژەیەک لە سلێمانی ٥ هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت
پێشت پڕۆژەیەک لە سلێمانی ٥ هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت
حكومەت كۆتایی بە كاری كۆمپانیاكانی پشكنینی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل دەهێنێت
دواتر حكومەت كۆتایی بە كاری كۆمپانیاكانی پشكنینی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل دەهێنێت
ەیوەندیدار