زیلینسكی بۆ خۆرئاوا: تانكی مۆدێرنمان دەوێت



ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكراینا ڕایگەگەیەنێت، سوپای ئۆكرانیا لە شەڕی دژ بە ڕووسیا پێویستی بە تانكی مۆدێرنە و دەبێت لەپێناو دابینكردنی ئەو جۆرە تانكانە كۆڵ نەدەن.

زێلێنسكی لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی تێلیگرام بڵاویكردەوە ڕایگەیاندووە”هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو كۆبوونەوەیە كرد كە تایبەتە بە جەنگی ئۆكراینا و لە بنكەی رامستاین لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت”.

بە وتەی زیلینسكی”ئەمە گفتوگۆیەكی داخراوە و پێویستە وا بێت. بەڵام بەگشتی دەتوانین بڵێین كۆبوونەوەكەی رامستاین خۆڕاگرییمان بەهێزتر دەكات، وا پێویست دەكات لەپێناو دابینكردنی تانكی مۆدێرن شەڕ بكەین. ڕۆژ لەدوای رۆژ ڕوونتر دەبێتەوە كە پێویستە بڕیارێك سەبارەت بە تانكەكان بدرێت”.

سەرۆكی ئۆكراینا دەڵێت”تواناكانی سوپای ئۆكراینا بەهۆی هاوكارییە سەربازییەكانی وڵاتانی هاوپەیمانەوە لە زیادبووندایە و سوپاسی هەموو ئەو وڵاتانە دەكەین كە پشتیوانی لە ئۆكراینا دەكەن”.

زیلینسكی جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هاوكارییەكان بۆ ئۆكراینا كردەوە و وتی:”بۆ ئازادكردنی خاكی وڵاتەكەمان پێویستمان بە مووشەكی دوورمەودا هەیە”.

هۆشداریی دەدرێت لە داڕمانی بەهای دیناری عیراقی
پێشت هۆشداریی دەدرێت لە داڕمانی بەهای دیناری عیراقی
دابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ دەستپێدەكات
دواتر دابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ دەستپێدەكات
ەیوەندیدار