دابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ دەستپێدەكات


وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، لەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دەكرێت و هەموو ماددەكانی خۆراك پێكەوە دابەش دەكرێن.

بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای بازرگانی خۆراكی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بابەتە خۆراکییەکان زیادکراون بۆ ئەو چینەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و بۆ هەر كەسێك لیترێك زەیت و كیلۆیەك دۆشاو زیادی كردووە لەگەڵ پێدانی چا و شیری وشك و ئاردی سفر.

ئاشكراشی كردووە، لە ر ۆژی یەک شەممەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی یەكەمی ئەمساڵی هاووڵاتیان.

لای خۆشیەوە، ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی ئاماژەی بەوەكردووە، كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لەسەرجەم شارەكان ئامادەكارییەكان تەواو كردووە بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی ئەمساڵ بەپێی لیستی ئامادەكراو.

وەزیری بازرگانی داواشی لە هاووڵاتیان كردووە، سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن لە ناوچەكانیان بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە و هەر سەپێچییەكیان بەدی كرد ئاگاداریان بكەنەوە.

لای خۆشیەوە، شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەدەوامین لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان و بەشەخۆراكی مانگی ١١ی ساڵی ڕابردوو، كە وەك پشكی مانگی ١٢ بوو تەواو كراوە.

وتیشی، “دەست بە ئامادەكارییەكان كراوە بۆ دابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی ئەمساڵ، بەڵام زیادكردنی ماددە خۆراكییەكانی وەك (چا و شیر و ئاردی سفر) تا ئێستا تەنها بڕیاری لێ‌ دراوە و نەگەیشتووە بە دەستمان تاوەكو دابەشی بكەین”.

زیلینسكی بۆ خۆرئاوا: تانكی مۆدێرنمان دەوێت
پێشت زیلینسكی بۆ خۆرئاوا: تانكی مۆدێرنمان دەوێت
هێزێكی ئەمنی هەڵیكوتایە سەر بۆرسەكانی بەغدا
دواتر هێزێكی ئەمنی هەڵیكوتایە سەر بۆرسەكانی بەغدا
پەیوەندیدار