عیراق، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكرێت



وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، دەست بە پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دەكات بۆ مانگی تشرینی دووەم.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتەكەوە بڵاوكرایەوە”دەست بە پارەداركردنی مووچەی وەزارەتەكان و ئەو لایەنانە كرا كە وابەستەی وەزارەت نیین بۆ مانگی تشرینی دووەم”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”فەرمانگەی ژمێریاری لەمڕۆ پێنج شەممەوە دەستیكردووە بە پارەداركردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ هەموو وەزارەتەكان بۆ مانگی تشرینی دووەم”.

وەزارەتی دارایی داوای لە هەموو یەكەكانی خەرجی سەر بە وەزارەتەكان كرد، سەردانی بارەگای وەزارەت/ فەرمانگەی ژمێریاریی بكەن، بەپێی خشتەی سەردان كە پێشتر بۆ مەبەستی پارەداركردن پشی پێبەستراوە.

 

بەشەخۆراكی پێنج ملیۆن كەس دەبڕدرێت
پێشت بەشەخۆراكی پێنج ملیۆن كەس دەبڕدرێت
مووچەی وەزیرەكان كەمدەكرێتەوە
دواتر مووچەی وەزیرەكان كەمدەكرێتەوە