ناسنامەی ئەو گەنجەی ئەمڕۆ لە بەسرە گیانی لەدەستدا بڵاوكرایەوە



 

ناسنامەی ئەو لاوەی لە ڕووداوی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغییەكەی ئەمڕۆی بەردەم یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە لە پارێزگای بەسرە گیانی لەدەستدا، بەر لە یاریی كۆتایی نێوان عیراق و عوومان، بڵاوكرایەوە.

بە وتەی كەسوكارەكەی، گەنجەكە ناوی حەمزە ئەحمەد مەجول كحلی محەمەدییە و خەڵكی قەزای قائیمی ئەوپەڕی خۆرئاوای پارێزگای ئەنبارە.

بەپێی زانیارییەكان، قوربانیەكە پێشتر لە ناوچەی عامریەی بەغدای پایتەخت نیشتەجێ‌ بووە، لەئێستاشدا لە شاری قائیم لەوپەڕی خۆرئاوای ئەنبار نیشتەجێ‌ بووە.

ئەمڕۆ لە دەوروبەری یاریگای “جذع النخلة” ڕووداوی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆ لەنێو جەماوەری ئامادەبوو كە بە ژمارەیەكی بێ‌ ئەندازە هاتبوونە شوێنەكە بۆ بینی یاریی كۆتایی پاڵەوانێتی كەنداو 25 لەنێوان عیراق و عومان دروستبوو، ئەمەش بووە مایەی گیان لەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی دەیان كەسی تر.

 

 

قوباد تاڵەبانی: نابێت ناكۆكییە سیاسییەكان رێگربن لەبەردەم ریفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگەدا
پێشت قوباد تاڵەبانی: نابێت ناكۆكییە سیاسییەكان رێگربن لەبەردەم ریفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگەدا
وادەی پەسەندكردنی بودجە دیاریی كرا
دواتر وادەی پەسەندكردنی بودجە دیاریی كرا
ەیوەندیدار