قوباد تاڵەبانی: نابێت ناكۆكییە سیاسییەكان رێگربن لەبەردەم ریفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگەدا


جێگری سەرۆك وەزیران ڕایدەگەیەنێت ، پرۆسەی ریفۆرم و رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەبێت رێككەوتنێك لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا بكرێت كە هەم قابیلی جێبەجێكردن بێت و هەم روون و شەفاف بێت ، دەشڵێت،”نابێت ناكۆكییە سیاسییەكان رێگربن لە بەردەم ریفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگەدا”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ ێنج شەمە، ١٩ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە هەولێر لەگەڵ وەفدێكی سەربازی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ژەنەڕاڵ ئەندروو گارنەر جێگری فەرماندەیی گشتی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا كۆبووەوە و جەختی لەسەر بەردەوامی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە كردەوە و رایگەیاند، كە نابێت ناكۆكییە سیاسییەكان رێگربن لە بەردەم ریفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگەدا.

لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لە بارەی رەشنووسی پڕۆژەی ریفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگە كرا و هەردوولا هاوڕابوون، كە بۆ پرۆسەی ریفۆرم و رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەبێت رێككەوتنێك لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا بكرێت، كە هەم قابیلی جێبەجێكردن بێت و هەم روون و شەفاف بێت و لایەنەكان پێوەی پابەندبن.
هەروەها كۆبوونەوەكەدا جەختی كردەوە سەرباری هەموو ناكۆكییەكی سیاسی لەنێوان لایەنە سیاسییەكان، بەردەوام دەبن لە پرۆسەی ریفۆرم و بە دامەزراوەیی كردنی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگە و راشیگەیاند، نابێت ناكۆكییەكان رێگربن لە بەردەم پرۆسەی ریفۆرمدا.

وەفدی هاوپەیمانان ستایشی هەڵوێستی قوباد تاڵەبانییان كرد، كە بەردەوام پشتگیری لە چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كردوە و جەختیشیان كردەوە كە دەبێت دەسەڵاتی زیاتر بدرێت بە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی هەنگاوەكانی چاكسازی خێراتر و باشتر بەرەوپێش بچن.

مەسرور بارزانی لە داڤوسەوە پەیامێكی نوێ ئاڕاستەی تيمى یەكێتی له حكومەت دەكات
پێشت مەسرور بارزانی لە داڤوسەوە پەیامێكی نوێ ئاڕاستەی تيمى یەكێتی له حكومەت دەكات
ناسنامەی ئەو گەنجەی ئەمڕۆ لە بەسرە گیانی لەدەستدا بڵاوكرایەوە
دواتر ناسنامەی ئەو گەنجەی ئەمڕۆ لە بەسرە گیانی لەدەستدا بڵاوكرایەوە
پەیوەندیدار