وادەی پەسەندكردنی بودجە دیاریی كرا


لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، هۆكاریی دواكەوتنی ڕەوانەكردنی ڕەشنوسی یاسای بودجەی 2023 بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرا دەكات و جەختیش لەسەر گفتووگۆكردنی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بودجە لە هەفتەی هاتوودا دەكاتەوە.


موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارايی پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”هەڵاوسانی دارایی لە هەندێك پرۆژە لە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2023، بۆتە مایەی دواكەوتنی ڕەوانەكردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران”.

بە وتەی كازمی”وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانان لەئێستادا دوایین دەستكاریی لە ڕەشنوسی یاسای بودجەدا دەكەن، بەر لەوەی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ڕەوانە بكەن”.

بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی”وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانان كاردەكەن بۆ تەواوكردنی ڕەشنوسی كۆتایی یاسای بودجە و ڕەوانەكردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەر لە سازدانی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان”.

كازمی دەڵێت”ئەنجومەنی وەزیران لە لە دانیشتنی هەفتەی داهاتوویدا، لە دوای تەواوبوونی كارەكانی وەزارەتی دارایی، گفتووگۆ لەسەر یاسای بودجە دەكات و یاساكە پەسەند دەكات”.

 

ناسنامەی ئەو گەنجەی ئەمڕۆ لە بەسرە گیانی لەدەستدا بڵاوكرایەوە
پێشت ناسنامەی ئەو گەنجەی ئەمڕۆ لە بەسرە گیانی لەدەستدا بڵاوكرایەوە
بەهای لیرەی لوبنانی دابەزینی مێژوويی بەرامبەر بە دۆلار تۆماردەكات
دواتر بەهای لیرەی لوبنانی دابەزینی مێژوويی بەرامبەر بە دۆلار تۆماردەكات
پەیوەندیدار