درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر خرایە خوارەوە



دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان، بەڵام خرایە خوارەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2023، کاتژمێر 16:54، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری خەڵک، پاشماوەی درۆنەکە لە نزیک شارۆجکەی عەنکاوە لە هەولێر کەوتۆتە خوارەوە.

حكومەتی عێراق لەسەر مووچە و هێرشی درۆنەكان وەڵامی هەرێم دەداتەوە
پێشت حكومەتی عێراق لەسەر مووچە و هێرشی درۆنەكان وەڵامی هەرێم دەداتەوە
چەند شەقامێک لە هەولێر دادەخرێن
دواتر چەند شەقامێک لە هەولێر دادەخرێن
ەیوەندیدار