ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(پلانی یه‌ده‌گ) پلانی به‌رشلۆنه‌ له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌دا له‌ یه‌که‌وه‌ بۆ سێ گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه‌

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ هیچ مه‌ودایه‌ک بۆ هه‌ڵه‌ی کارگێڕی ناهێڵێته‌وه‌ و له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌دا هه‌وڵ بۆ دابینکردنی سێ یاریزان ده‌ده‌ن له‌ سێ پێگه‌ی جیاوازدا.

ڕۆژنامه‌ی “مارکا” ئاشکرای کردووه‌، گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌ی داهاتو بۆ یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ گرنگ و چاره‌نوساز ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی له‌پاڵ هه‌وڵه‌کانیان بۆ دابینکردنی به‌رگریکارێکی باڵی ڕاست، به‌هه‌مان شێوه‌ پێویستیان به‌ به‌رگریکارێکی باڵی چه‌پ ده‌بێت و ڕه‌نگه‌ به‌گواستنه‌وه‌ی یاریزانێک له‌ پێگه‌ی سه‌نته‌ری به‌رگریش قایل ببن.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، ئیریک ئه‌بیدالی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی و لێپرسراوی گواستنه‌وه‌کان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی جوسێپ ماریا بارتومیۆ و هاوه‌ڵانی نایه‌وێت هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک ڕووبدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵه‌کانی بۆ گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی تر له‌ پێگه‌ی دڵێ هێرشبه‌ر و گۆڵپارێز ده‌ست پێکردووه‌.

یه‌که‌مین هه‌وڵه‌کان بۆ دابینکردنی شوێنگره‌وه‌ی لویس سوارێز ده‌بێت، که‌ ته‌مه‌نی بۆ ٣٣ ساڵ هه‌ڵکشاوه‌ و له‌ماوه‌ی ڕابردودا ڕایگه‌یاند :” نه‌ده‌بوو به‌ر له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕۆما یاریی بکه‌م، ماندوبونمان پێوه‌ دیاربوو”، واتا ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ به‌هۆی ته‌مه‌وه‌ توانای ئه‌نجامدانی ته‌واوی خول و پاڵه‌وانێتیه‌کانی نه‌ماوه‌ و پێویستی به‌ “ڕۆته‌یشن”ه‌، واتا سیستمی خولانه‌وه‌، ته‌واوی پڕۆسه‌که‌ش له‌سه‌ر ئاستی مونیر حه‌دادی وه‌ستاوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م یاریزانه‌ ئاستی به‌پێی پێویست بێت ئه‌وا هه‌وڵه‌کانیان تا گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ هه‌ڵده‌سه‌پێرن.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌بیدال هه‌وڵ بۆ دابینکردنی گۆڵپارێزکی یه‌ده‌گ بۆ تێر شتیگن ده‌دات، هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ جاسپه‌ر سیلیسن له‌ بارودۆخی خۆی له‌سه‌ر کورسی یه‌ده‌گ قایل نییه‌ و ئیداره‌ی بارسا ترسی هه‌یه‌ له‌گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌دا بۆندی پێبگات و کتوپڕ ماڵئاواییان لێبکات، بێگومان ئه‌وه‌ش تا کۆتایی وه‌رز دووچاری ئاسته‌نگیان ده‌کات.

“مارکا” جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، یه‌که‌م یاریزانی ده‌ستنیشان کراو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی “ئازولگرانا”وه‌ بۆ پێگه‌ی هێرشبه‌ر بریتیه‌ له‌ کریستۆف پیاتیکی لاوی به‌هره‌مه‌ندی یانه‌ی جێنه‌وا و هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا، به‌ڵام بۆ پێگه‌ی گۆڵپارێز تائێستا هیچ ناوێک دیاری نه‌کراوه‌.

جیهانی

بارسا دووباره‌ ئامێزی بۆ نایمار کردۆته‌وه‌ و مباپێ ده‌زانێت له‌ پاریس کێ جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای به‌رازیلی له‌ یانه‌ی پاریس سانت جێرمان خۆشحاڵ نییه‌ و هێشتا خه‌ون ده‌بینێت ڕۆژێک له‌ڕۆژان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، له‌م کاته‌شدا گواستنه‌وه‌ی مه‌حاڵه‌ مه‌گه‌ر به‌ ئاشکرا حه‌زه‌کانی به‌یان بکات.

ڕۆژنامه‌ی “بێلد سپۆرت”ی ئه‌ڵمانی له‌زاری “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانیه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، نایمار له‌ڕیزه‌کانی پاریس سانت جێرمان خۆشحاڵ نییه‌ و هه‌ست ده‌کات له‌لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌ و میدیاکانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ خراوه‌ته‌ ژێر سێبه‌ری کیلیان مباپێ-وه‌، واتا ترسی له‌وه‌ هه‌یه‌ له‌داهاتودا ببێته‌ ئه‌ستێره‌ی دووه‌م و ئه‌و پێگه‌ و قورساییه‌ له‌ده‌ست بدات که‌ له‌ئێستادا هه‌یه‌تی.

به‌پێی سه‌رچاوه‌کان، له‌دوای مۆندیال و چنینه‌وه‌ی نازناوه‌که‌ له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نساوه‌، به‌رده‌وام وه‌ک ئه‌ستێره‌ی یه‌که‌م مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مباپێ کراوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ئێستادا هه‌واڵ و گرنگیدان به‌ نایمار به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو و به‌ئاشکرا که‌می کردووه و تاڕاده‌یه‌ک په‌راوێز خراوه‌‌، ئه‌وه‌ش به‌نسبه‌ت ئه‌ستێره‌ی یه‌که‌می به‌رازیله‌وه‌ شایه‌نی قبوڵکردن نییه‌ و به‌ته‌واوی بێزار بووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ون ده‌بینێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ هه‌یه‌ له‌نمونه‌ی مێسی و سوارێز و جۆردی ئه‌لبا و پیکێ.

سه‌رچاوه‌کان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌، دووباره‌ گواستنه‌وه‌ی نایمار بۆ ڕیزه‌کانی “ئازولگرانا” نزیکی مه‌حاڵه‌، به‌ڵام له‌یه‌ک حاڵه‌تدا ده‌توانێت هه‌نگاوه‌کان بخاته‌ ئاستێکی تره‌وه‌ و له‌ڕاستی نزیکیان بکاته‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بێتو به‌ ئاشکرا به‌یانی حاڵی خۆی بکات و دووباره‌ خۆشه‌ویستی خۆی له‌ڕێگه‌ی میدیاکانه‌وه‌ بۆ یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ ڕابگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها بڕی موچه‌ی ساڵانه‌ی که‌ نزیکی (٣٥ ملیۆن یورۆیه‌) له‌پێناو به‌رشلۆنه‌دا که‌م بکاته‌وه‌ و به‌فه‌رمی داوا له‌ یانه‌ی پاریس سانت جێرمان بکات ده‌ستبه‌رداری بن…

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ئیداره‌ی بارسا پێیان وایه‌ نرخی گواستنه‌وه‌ی “نێی” له‌ ٢٢٠ ملیۆنه‌وه‌ بۆ ٢٠٠ ملیۆن دابه‌زیوه‌ و له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌توانن جوڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ و هه‌ژێنه‌ر ئه‌نجام بده‌ن.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”یش ئاماژه‌ی کردووه‌، ئه‌گه‌ر نایمار بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ “لالیگا” ئه‌وا به‌رپرسانی پاریس سانت جێرمانله‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ستێره‌یه‌کی تری خولی ماتادۆره‌کان ده‌ڕفێنن ئه‌ویش ئه‌نتوان گریزمانی ئه‌ستێره‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریده‌، ئه‌م راستییه‌ش پێیان وایه‌ له‌زاری کیلیان مباپێی فه‌ره‌نسیه‌وه‌ دزه‌ی کردووه‌.

ئایا نایمار ئه‌م کاره‌ ده‌کات؟

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بنزیمه‌ ئۆفه‌ری خه‌یاڵی پێگه‌یشتووه‌ و ئاسینسیۆ ناچێته‌ هاوکێشه‌ی “ئاڵۆگۆره‌ گه‌وره‌که”‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

بارودۆخی ژووری خۆگۆڕینه‌کانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پێچه‌وانه‌ی وه‌رزی ڕابردووه‌ و فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆکی یانه‌ هه‌وڵ ده‌دات به‌ گواستنه‌وه‌ی گه‌وره‌ و گرانبه‌ها دۆخه‌که‌ هاوسه‌نگ بکاته‌وه‌، به‌ڵام یاریزانانی پێکهاته‌که‌ی لوپێتیگی به‌پێچه‌وانه‌ی خواسته‌کانیه‌وه‌ کارده‌که‌ن.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی له‌ دوو هه‌واڵی جیاوازدا ئاشکرای کردووه‌، پێرێز و هاوه‌ڵانی له‌ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌دا هه‌وڵه‌کانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد بخه‌نه‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌، ده‌شزانن که‌ نرخه‌که‌ی له‌سنوری ١٥٠ ملیۆن یورۆدا ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی کردووه‌، مێره‌نگیه‌کان ده‌یانه‌وێت به‌ریه‌ککه‌وتن له‌پێکهاته‌ی یانه‌که‌یان وله‌هه‌مان کاتدا نرخی هازارد که‌م بکه‌نه‌وه‌ بۆیه‌ داوایان له‌ مارکۆ ئاسینسیۆ کردووه‌ به‌شداربێت له‌ پڕۆسه‌یه‌کی ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌ که‌ پێکهاتووه‌ له‌: گواستنه‌وه‌ی هازارد بۆ ڕیاڵ مه‌درید و ئاسینسیۆ بۆ چێڵسی، به‌ڵام گه‌وهه‌ره‌ ئیسپانیه‌که‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک بیرۆکه‌که‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه‌ و ئاماده‌ نه‌بووه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن ژیان بگوزه‌رێنێت، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش بارگرانی دارایی بۆ پێرێز و هاوه‌ڵانی دروست ده‌کات.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ چه‌ند یانه‌یه‌کی ناوداری خولی چین ئۆفه‌ریان بۆ گواستنه‌وه‌ی که‌ریم بنزیمه‌ی فه‌ره‌نسی پێشکه‌ش کردووه‌، به‌ڵام لێره‌شدا یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌ به‌ (نه‌خێر) وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵکو پێی وابووه‌ هێشتا له‌توانایدایه‌ له‌ خوله‌ گه‌وره‌کانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت له‌ڕیزه‌کانی “لۆس بلانکۆس” به‌رده‌وامی بدات به‌‌ ململانێکردن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(به‌وێنه‌) وه‌رزی داهاتو به‌رشلۆنه‌ به‌ یادی یۆهان کرۆیفه‌وه‌ (٤٨ ساڵ) به‌ره‌و دواوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی کۆمپانیای نایکی ئه‌مریکی ڕاسپاردووه‌ بۆ دیزاینکردنی درێسی وه‌رزی داهاتو (٢٠١٩/٢٠)، درێسی یه‌ده‌گیش هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می زێڕین ده‌بێت.

ڕۆژنامه‌ی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی “ئازولگرانا”وه‌ ئاشکرای کردووه‌، به‌ڕێکه‌وتنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی بارسا بڕیاردراوه‌ درێسی یه‌ده‌گی وه‌رزی داهاتو ڕه‌نگی زه‌رد بێت، هاوشێوه‌ی درێسی یه‌ده‌گی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو که‌ له‌وکاته‌دا یۆهان کرۆیفی ئه‌فسانه‌ یاریی بۆ ده‌کردن.

به‌پێی زانیارییه‌کان، درێسه‌کان ڕه‌نگیان زه‌رد ده‌بێت هاوشێوه‌ی ئه‌و درێسه‌ی له‌ “ستامفۆرد بریدج”ی یاریگای یانه‌ی چێڵسی که‌ ئه‌ندرێس ئینیستا گۆڵه‌ مێژوییه‌که‌ی پێوه‌ تۆمار کرد، به‌ڵام هێڵی ڕه‌نگی سور و شین‌ به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز له‌به‌شی چه‌پی درێسه‌وه‌ بۆ به‌شی ڕاست شۆڕ ده‌بێته‌وه‌، واتا هێڵی ڕه‌نگه‌کان ئاسۆیی یاخود ستونی نابێت، له‌ئێستاشدا “کۆمپانیای نایک” ده‌ستی به‌ دیزاینی درێسه‌کان کردووه‌ و بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتو ئاشکرا بکرێت.

ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌که‌ له‌و درێسانه‌ی وێنه‌کانیان دزه‌ی پێکراوه‌:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین