ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دیندار زێباری: پەكەكە بووەتە بارگرانی بەسەر خەڵكی ناوچە سنورییەكانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەكان لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت”بوونی پەكەكە و بابەتی پەكەكە لەو ناوچانە بۆتە بارگرانێكی زۆر بەسەر خەڵكی ئەو ناوچانەوە، پێناسەی ئێمە بۆ ئەو گروپە چەكدارانەی پەكەكە و پژاك دەگەڕێتەوە بۆ حكومەتی عیراق، چونكە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان حكومەتی عیراق بەرپرسە لەو بابەتە، بەڵام بەهەرشێوەیەك بێت ئەو گروپانە دژی یاساكانی عیراقە.”

دیندار زێباری بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند “حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگای حكومەتی فیدراڵەوە داواكاری خۆی پێشكەش كردووە كە پێویستە ئەو تۆپبارانانە ڕابوەستێت، چونكە زەرەر و زیانێكی زۆری داوە لەخەڵكی ئەو ناوچانە، وەك خودی حكومەتی هەرێمیش پێمان باشە، توركیا و ئێران لەو شوێنانەی كورد هەیە بەڕێگای ئاشتیانە كێشەكانیان چارەسەربكەن، توندوتیژی هیچ ئەنجامێكی نابێت، لەهەمانكاتیشدا پشتگیری لەهیچ گروپێكی چەكدار ناكەین كە لەسنورەكانی هەرێمی كوردستانەوە هێرش بكاتە سەر هەر وڵاتێكی دراوسێ.”

د.دیندار زێباری وتیشی” ئێمە بەتەواوی لەیاسا نێودەوڵەتیەكان تێدەگەین، داواكارین لەخودی پەكەكە و پژاك و گروپەكانی باكور و ڕۆژهەڵات كە كێشەكانیان لە توركیا و ئێران چارەسەر بكەن، چونكە بەهۆی ئەو بۆردومان و پێكدانانەوە دەیان شەهید كەوتۆتەوە، دەیان گوند وێران بووە، سەدان گوند ناتوانرێت ئاوەدان بكرێتەوە و خەڵك ناتوانێت بگەڕێتەوە لەبەر ئەوەی ئەو توندوتیژییەی هەیە.”

زێباری ئاماژەی بە ئاماری قوربانیەكانی بۆردومانەكانی توركیا دا لەساڵی( ڕابردوودا وتی” لەساڵی 2017وە زیاتر لە(30) شەهید هەبووە، بەتەنها لەسنوری سیدەكان و ئامێدی بەسەدان گوند ئاوەدان نەكراونەتەوە بەهۆی بەردەوامی ئەو تۆپبارانانەوە، ژمارەی قوربانیەكان و وێرانیەكان لەو ناوچانەدا بەهۆی تۆپباران و گرژییەكانی نێوان چەكدارە كوردەكان و توركیا و ئێرانەوە دەگۆڕێت، سەرەڕای قوربانیەكان و وێرانە لەهەمانكاتدا ئەو ناوچانە ناوچەی كشتوكاڵین ناتوانرێت سودی لێ ببینرێت، بونی پەكەكە و بابەتی پەكەكەلەو ناوچانە بۆتە بارگری زۆر بەسەر خەڵكی ئەو ناوچانەوە .ئێمە هەموو كات لەڕێگای ڕاپۆرتەكانمانەوە كونسڵخانە و نەتەوەیەكگرتووەكان و حكومەتی عیراق ئاگادار دەكەینەوە لەوبارەیەوە.”

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی حكومەتی هەرێم پەیوەندی فەڕمی لەگەڵ پەكە و پژاكدا نییە؟ دیندار زێباری وتی” حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتێكی شەرعی و دەستوریە بەهەڵبژاردن هاتووە دەستور و نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانی دەكەن و دانی پێدا ناوە، هیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ گروپە چەكدارەكاندا نییە، ئێمە گروپی چەكداری نین بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی و هەرێمیمان لەسەر شانە بەهیچ جۆرێك لایەن نین لەو گفتوگۆیانە.”

دەشڵێت “چالاكی ئەو چەكدارانە (پەكەكە) پاساوی داوەتە دەست توركیا كە بۆردومان بكات، ئەگەر ئەوان چالاكی نەكەن ئەوا ئەوكات هەڵوێستی حكومەتی هەرێم بەهێزتر دەبێت پشتگیری نێودەوڵەتیش بەهێزتر دەبێت و دەتوانین زیاتر قسەمان بڕوات دانیشتوانی ئەو گوندانەش دەگەڕێنەوە.”

ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەكان لەكۆتایی قسەكانیدا دوپاتیكردەوە” ئێمە وەك حكومەتی هەرێم زۆر بێ لایەنین لەم بابەتە دژی ئەوەین بۆردومانی هەرێمی كوردستان بكرێت و لەهەمانكاتدا دژی ئەوەشین لەهەرێمی كوردستانەوە هێرش بكرێتە سەر ئەو وڵاتانە، ئێمە بەشێك نین لەو كێشانە، داوای ئێمە ئەوەیە كێشەی كورد لەو وڵاتانە بەڕێگای ئاشتی و دیالۆگ چارەسەر بكرێت باشترە لەوەی چەند گوندێك وێران بكرێت و خەڵك شەهید بكرێت.”

کوردستان

کۆمسیۆن ناوی کاندیدە دەرچووەکانی ھەڵبژاردنی ڕاگەیاند

خەڵک-

پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن. کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ناوی سەرجەم کاندیدە دەرچووەکانی بۆ پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند.

وەک ئەوەی کۆمسیۆن ڕایگەیاند. ئەو ١١١ کاندیدەی گەشتوونەتە پەرلەمان. ئەم ناوانەن:

کاندیدە دەرچووەکانی پارتی:
1. هێمن هەورامی: 47.436
2. هێڤیدار ئەحمەد: 32.322
3. جەلال پەرێشان: 30.444
4. سەروان محەممەد هەرکی: 24.286
5. پێشەوا هەورامانی: 24.125
6. بەهجەت عەلی سپینداری: 23.636
7. سەباح مەحموود زێباری: 16.272
8. شەعبان عەلی شەعبان: 15.347
9. رزگار عیسا سوار: 13.940
10. رێڤینگ محەممەد هرووری: 13.312
11. حیکمەت محەممەد ئەبو زێد: 12.972
12. ئومێد خۆشناو: 12.536
13. شوان کەریم: 11.942
14. عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی: 11.930
15. بژار خالید عەبدوڵڵا: 11.366
16. رێبوار بابکەیی: 10.352
17. وەیسی سەعید: 10.309
18. موحسین حوسێن. 9.342
19. د. ڤالا فەرید:  8.548
20. سەفین ئاغا گەردی: 8.467
21. مەم ئەسکەندەر مەم ئەسکەندەر: 8.435
22. ئەرشەد حوسێن لۆلانی:  8.426
23. زانا مەلا خالید: 7.962
24. ئیحسان محەممەد: 7.707
25. بەهمەن عەبدوڵڵا: 7.552
26. بەختیار شوکری سلێمان: 7.548
27. جیهاد حەسەن:  7.544
28. سەعید مستەفا: 7.441
29. خەدیجە عومەر: 6.882
30. ئیدریس ئیسماعیل: 6.860
31. نزار مەلا عەبدولغەفار: 6.731
32. چیا حەمید: 6.702
33. تاهر محەممەد: 6.666
34. هەدیە موراد: 6.273
35. جوان یونس: 5.990
36. لیز فەلەکەدین کاکەیی: 5.978
37. رۆژان ئیبراهیم: 5.947
38. لەیلا عەبدولجەبار: 5.873.
39. نەجات شەعبان: 4.560
40. سەوسەن محەممەد: 4.555
41. گوڵیزار رەشید: 4.532
42. گەلاوێژ عوبێد عوسمان: 4.489
43. ژیان تاهر ئەحمەد: 4.078
44. حەسیبە سەعید: 3.962
45. گولستان باقی: 3.551

کاندیدە دەرچووەکانی یەکێتی:
1. قوباد تاڵەبانی: 182.551
2. بێگەرد تاڵەبانی: 8.097
3. رێواس فایەق: 5.982
4. شنۆ ئەشقی: 5.534
5. رۆژان محەممەد: 5.296
6. جەمال حەوێز: 3.900
7. زیاد جەبار: 3.783
8. عوسمان کەریم: 3.765
9. سەرکۆ ئازاد: 3.560
10. هەژان حەسەن: 3.358
11. عەباس فەتاح:  3.079
12. فەیسەڵ عەباسک 2.909
13. لوقمان حەمەد: 2.721
14. هێرش حەسەن: 2.695
15. هاوڕێ بەنا: 2.602
16. شەمۆل میرە: 2.558
17. باڵامبۆ محەممەد: 2.476
18. کاروان عەبدولڕەحمان: 2.434
19. زیکرا ئەحمەد: 2.277
20. عەبدولناسر ئەحمەد: 2.216
21. سەلمە فاتح: 1.719

کاندیدە دەرچووەکانی گۆڕان:
1. عەلی حەمە ساڵح: 91.934
2. شیرین ئەمین: 13.919
3. گۆران عومەر: 7.675
4. ئامینە محەممەد:  3.378
5. یاسین خزر: 3.205
6. رزگار محەممەد:  3.157
7. ئاشنا عەبدوڵڵا: 3.121
8. جەلال محەممەد: 2.803
9. شاخەوان رەئووف: 2.782
10. دابان محەممەد: 2.283
11. بەڵێن ئیسماعیل: 1.268
12. گوڵستان سەعید: 825

کاندیدە دەرچووەکانی نەوەی نوێ:
1. شاسوار عەبدولواحید: 106.289
2. کازم فارووق: 2.207
3. کاوە عەبدولقادر: 1.694
4. دیاری ئەنوەر: 1.393
5. سیپان سالم: 1.355
6. مەم بورهان: 1.147
7. موژدە محەممەد: 1.080
8. شادی نەوزاد: 561

کاندیدە دەرچووەکانی کۆمەڵ:
1. سۆران عومەر: 42.459
2. عەبدولستار مەجید: 19.143
3. عوسمان کانی کوردەیی: 10.862
4. هەورامان گەچێنەیی: 4.179
5. موسلیم عەبدوڵڵا: 4.072
6. بەدریە سیوەیلی: 1325
7. شوکریە سمایل:  955

کاندیدە دەرچووەکانی بەرەو ئیسڵاح:
1. د. شێرکۆ جەودەت: 11.070 دەنگ
2.  ئیسماعیل سگێری: 9.983 دەنگ
3.  ئەبوبەکر هەڵەدنی: 6.292 دەنگ
4. سەرچنار ئەحمەد:  2.084 دەنگ
5. هەلەز ئەحمەد: 1.230 دەنگ

کاندیدی دەرچووی لیستی سەردەم
1. عەبدوڵڵا مەحمود: 7.774

کاندیدی دەرچووی لیستی ئازادی
1. محێدین حەسەن: 1.222

کۆتاکان
ھاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی: 3 کورسی
1. رومیو حوزیران 3.252
2. جەنان جەبار 1599
3. روبینە ئویلمک 815

گەشەپێدانی تورکمانی:  2 كورسى     
1. محەممەد سەعدەدین 2.187
2. سارە دڵشاد. 194

چاکسازی تورکمانی:  1 كورسى
1. مونا نەبی. 2.236

لیستی میللەت:  1 كورسى
1. ئازاد ئەکرەم. 346

بەرەی تورکمانی:  1 کورسی
1. ئایدن مەعرووف. 866

لیستی رافیدەین:  1 کورسی
1. فەرید یەعقوب 869

ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری. 1 کورسی
1. کلارا عودیشو 678

قەوارەی تاکی ئەرمەن: 1 کورسی
1. فاهیک کەمال. 615 دەنگ

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنرا

خەڵک-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی کۆتایی پەسەندکراوی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو ئەنجامەی کۆمسیۆن ڕایگەیاند، کورسیی لایەنەکان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیە:

  • پارتی: ٧٠٠ ھەزار و ٦٩٦دەنگ، ٤٥ کورسی
  • یەکێتی: ٣٣٨ ھەزار و ٣٢٣دەنگ، ٢١ کورسی
  • گۆڕان: ١٩٣ ھەزار و ٣٣٦ دەنگ، ١٢ کورسی
  • نەوەی نوێ: ١٣٣ ھەزار و ٢٩١ دەنگ، ٨ کورسی
  • کۆمەڵ: ١١١ ھەزار و ٧٧٥ دەنگ، ٧ کورسی
  • بەرەو ئیسلاح: ٨١ ھەزار و ٧٣٨ دەنگ، ٥ کورسی
  • سەردەم: ١٦ ھەزار و ١٢٧ دەنگ، ١ کورسی
  • ئازادی: ٨ ھەزار و ٣١٧ دەنگ، ١ کورسی
  • گەشەپێدانی تورکمانی: ٢ كورسى
  • چاکسازیی تورکمانی: ١ كورسى
  • بەرەی تورکمانی: ١ کورسی
  • ميللەت: ١ كورسى

ئەوەی جێگای سەنج بوو، نە وتەبێژی کۆمسیۆن و نە بڕیاردەری کۆمسیۆن ئامادەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە نەبوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کۆمیسیارانی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە

خەڵک-

ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی با‌ڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان لە پشکی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕەتدەکەنەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین