ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

٨ دیزاین پارەت بۆ دەگەڕێنێتەوە و ماڵەکەشت زۆر جوان دەکات

خێزان
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک بیرۆکەی زۆر باشن تاوەکوو پارەی باشت بۆ بگەرێتەوە و ماڵەکەت خاوەنی دیزاینێکی جوان بێت.

دەتوانی ئەو جۆرە ئامێرانەی لە شێوەی ڕادێتەرن و بۆ هاوسەنگکردنی پلەی گەرمی ماڵ بەکاردێن بەم شێوەیە ڕوپۆش بکەیت کە و گوڵدانی لەسەر دابنێیت.

پێویست ناکات پارەیەکی زۆر خەرج بکەیت لە دیزاین و ڕەنگکردنی ژوورەکاندا دەتوانیت بە وێنەکانی ماڵەوەت دیزاینێکی لەم شێوەیە بنەخشێنیت و بیکەیتە شوێنێکی زۆر جوان.

پێویست ناکات هەمیشە مێزی ماڵەکەت بگۆڕیت کاتێک کۆن بوو بەم شێوەیە و بە دەرزی و قوماشی تازە دەتوانیت دیکۆرێکی جوانی پێ بدەیتەوە.

ئەگەر ماڵەکەت بچووک بوو بەم شێوەیە دەتوانی جێی جلشۆرەکە بکەیتەوە بەبێ ئەوەی جێیەکی زۆر بگرێت .

دەتوانی دیکۆری دیواری دارین دابنێیت بۆ ماڵەکەت کە هاوشێوەی ماڵە شاهانەییەکانی لێدەکات.

بەبۆیاخ تێگرتن و قوماشێکی جوان دەتوانیت بەم شێوەیە دیزاینی تایەی ئۆتۆمبێلەکەت بکەیت بە دوو تەختەی ئێم دی ئێف کە زۆر کەشخە و ناوازە دەبێت بۆ کورسی دانیشتن.

تەنها بە دانانی چوارچێوەیەکی لەم شێوەیە بۆ پەنجەرەکانی خانووەکەت زۆر زیاتر سەرنجڕاکێش دەبێت.

ئەگەر دەتەوێت چەقۆ و کەرەستەکان هەڵبواسیت لە ماڵەوە و نازانیت چۆن شێوەیەکی ئاسانی بۆ بدۆزیتەوە ئەوا پارچەیە موگناتیسی بەهێز بخە پشتی تەختەکەوە.

ماڵداری

گەر ئەم ٨ کارە بە لاپتۆپەکەتە بکەیت دەبێت بەردەوام لەسەر وەستا بێت، بۆیە وریابە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی ڕۆژانەیە کە بەرامبەر بە لاپتۆپەکانمان ئەنجامی دەدەین کە وادەکات زوو تێکبچێت و خاو ببێتەوە:

 

– وایەری کۆمپیتەر و شەحنەکان بە تێکەڵ و پێکەڵی دامەنێ، چونکە وایەرەکان لاواز دەکات

– بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ لاپتۆپەکەتدا بکە

– هەوڵبدە پانکەی لە ژێرەوە بۆدابنێێت، بۆئەوەی گەرم نەبێت

– لاپتۆپ و کۆمپیتەرەکەت لە نزیک موگناتیس دامەنێ، چونکە دەبێتە هۆی لەدەستدانی داتا

– شاشەی لاپتۆپ بە وریایی پاک بکەرەوە و بە پەڕۆی تایبەت بیسڕە

– ناوە ناوە لاپتۆپەکەت بکوژێنەرەوە و بەردەوام بە کراوەیی بەکاری مەهێنە.

– شلەمەنی لە لاپتۆپەکەت دور بخەرەوە، تەنانەت گەر نەشی ڕێژیت گەرمی کوپەکە و هەڵمەکەی زیانی پێدەگەیەنێت

– بەردەوام لاپتۆپەکەت بە شەحنەوە بەجێ مەهێڵە و لێی بکەرەوە

 

– بە جوڵەوە کار بە لاپتۆپەکەت مەکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند شوێنێکی ناوماڵ کە هەرگیز نابێت پارەی تێدا بشاریتەوە

خێزان

له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ سیستمی بانقی زۆر لاوازه‌، زۆرێكمان پاره‌كانمان له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌ڵده‌گرین، به‌ڵام زۆركات بۆ ئه‌و كاره‌ پشت به‌رێگای هه‌ڵه‌ ده‌به‌ستین كه‌ گه‌ر دز هاته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ت به‌ ئاسانی ده‌یدۆزێته‌وه‌، له‌ دیارترین ئه‌و شوێنه‌ هه‌ڵانه‌ش:

 

–  ناو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ت، ڕه‌نگه‌ به‌هۆی گۆڕانكاریه‌كانی خاكه‌وه‌ له‌ناوبچێت یاخود بۆت نه‌دۆزرێته‌وه‌.

– ژێر نوێنه‌كان، ئه‌مه‌ ڕێگایه‌كی زۆر كۆن و كلاسیكیه‌و ئێستا دزه‌كان یه‌كه‌مجار ئه‌و شوێنه‌ ده‌گه‌ڕێن.

– عه‌لاگه‌ و پاكه‌ت: زۆرجار دزه‌كان به‌بێ هۆ ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن و دواتر ناوه‌كه‌ی ده‌پشكنن، پێویستناكات سوپرایزی دڵخۆشكه‌ریان بۆ ئه‌نجام بده‌یت.

– جانتاو جزدانی كۆن: ته‌نانه‌ت گه‌ر به‌كاریشیان نه‌هێنیت ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ شوێنێكی باش بێت بۆ هه‌ڵگرتنی پاره‌كانت.

– سه‌به‌ته‌ی جلوبه‌رگه‌ پیسه‌كان: ڕه‌نگه‌ لات وابێت كه‌س ده‌ست له‌م سه‌به‌ته‌یه‌ نادات و شوێنێكی پارێزراوه‌ بۆ پاره‌كانت، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌و زۆربه‌ی جار دزه‌كان بۆ هه‌ڵگرتنی كه‌ره‌سته‌كان به‌كاری ده‌هێنن.

– پشت وێنه‌: ئه‌م شوێنه‌ش لای دزه‌كان ئاشكرایه‌و زیانیشت پێده‌گه‌یه‌نێت به‌و پێیه‌ی هه‌م پاره‌كه‌ت ده‌ڕوات هه‌م وێنه‌كان

– قاسه‌ جوڵاوه‌كان، ئه‌و قاسانه‌ی كه‌ جێگیر نین و دزه‌كان ده‌توانن له‌گه‌ل خۆیا بیبه‌ن شوێنێكی باش و گونجاو نیه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی پاره‌كانت.

– ناو كه‌نتۆر: ئه‌م شوێنه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ لای دزه‌كان ئاشكرایه‌و بۆی ده‌گه‌رێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چۆن ڕتوبەتی (شێی)دیواری ماڵەکانتان چارەسەر دەکەن؟

خێزان

چارەسەرکردنی ئەم گرفتە، ڕێگایەکی هێندە قورس نییە و لەگەڵ ئەوەدا خۆتان لە پاراستی کەلوپەل و ماڵەکانتان ئەم چەند هەنگاوە بگرنە بەر.

١.پێویستە دیواری دەرەوەی بیناکانتان عازل بێت لەڕووی گەرمییەوە، ئەگەر بیناکە دروستکرابوو دەتوانن بە بۆیاخی تایبەت ئەم کارە بکەن، بەڵآم بەکارهێنانی ئیزوگام کارێکی دروست نییە،ئەمەش لەپێناو گەرم هێشتنەوەی دیوارەکان چوونکە بەبوونی جیاوازی پلەی گەرمی نێوان ژوور و دیوار دەبێتە هۆی سەرچاوەی دروستبوونی شێ(ڕتوبەتەکە).

٢.بەهۆی جیاوازی پلەی گەرمی ژوورێک و بەرزی پلەی گەرمی ژوورێک وادەکات ژوورە ساردەکە ڕووتوبەتەکە تیایدا دروست ببێت. کە باشترە هەوڵبدەن کۆی ماڵەکە پێکەوە گەرم بکەن کە ئەمەش کەمێک زەحمەتە.

٣.دانانی سیستمی هەواگۆڕکی بۆ هەموو ژوورەکانی ناو ماڵەکانتان تاوەکو لەکاتی دروستبوونی شێدا بەهۆی جیاوزی پلەی گەرمییەکەی بەشێک لەو شێیەی هەوا گەرمەکە هەڵی دەگرێت بیخاتە دەرەوە.

٣.لەکاتی نەبوونی سیسیتمی هەواگۆڕکێ پێویستە ناوبەناو دەرگاو پەنجەرە بکرێتەوە کە ئەمەش زیاتر بە فیڕۆدانی ووزەیە.

٤.دانانی سیستمی شۆفاژی ئەرزی ڕێگرە لە دروستبوونی ڕتوبەت و چر بوونەوەی شیی ناو هەوا.

٥.دڵنیابوونەوە لە نەبوونی لیک لە دیوارەکاندا و نەهاتنە ژوورەوەی ئاو لەدیوی دەرەوەی ماڵەکانتان بەتایبەت ئەوانەی کە ماڵ بە تەنیشتیانەوە نییە.

٦.هەولبدەن لە زستاندا ڕووەکەکان نزیک شووێنی کراوە دابنێن تاوەکو ئەو شێ و خەستبوونەوەیە بەخێرایی بچێتە دەرەوە.

٧.گەرمکردنی ماڵەکانتان وادەکات بەشێکی زۆر لەو شێیە هەواکە هەڵی بگرێت چوونکە هەوای گەرم توانای هەڵگرتنی بڕێکی زیاتری شێی هەیە.

تێبینی:
– هەوای سارد کەمتر شێ هەلدەگرێت و ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر دیوارەکان.
– سەر ڕووی پەنجەرەکان دڵۆپەی ئاوی زۆری لەسەرە لەوەرزی زستان و بەتایبەت کاتی چێشت لێنان هۆکارەکەی جیاوازی پلەی گەرمی بەرزی ژووری چێشتخانە و پلەی گەرمی نزمی سەر پەنجەرەکانە.
– لەناو حەمامەکانیش هەمان کێشە هەیە کە دواتر سەقفی حەمامەکان دڵۆپە دەکەن.

 

ئامادەکردنی: هێمن ڕەفیق، ئەندازیاری میکانیک

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین