ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
ریکلام

کوردستان

هەپەگە: ١٧ سەربازی توركیا كوژران

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

گەریلاكانی هەپەگە لە چەلێ هێرشیان كردە سەر كاروانێكی سەربازی، لە ئەنجامدا ١٥ سەربازی توركیا كوژران، هەروەها لە قابلجەوزێ ٢ سەرباز كوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەربارەی دوایین چالاكییەكانی گەریلا، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

 

هێزەكانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ٦ی حوزەیران\١٦ی جۆزەردان لەسەر ڕێگەی جۆلەمێرگ – چەلێ لە دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركەر چالاكییەكی بەرفرەوانیان ئەنجامدا. لە چالاكییەكەدا زۆر سەرباز كوژران:

لە ئەنجامی چالاكییەكانی بەرفرەوان لە جۆلەمێرگ ١٥ سەرباز كوژران

هێزەكانمان كاتژمێر ٢١:٣٠ لە مەیدانی كانی ئۆرێی نێوان جۆلەمێرگ و چەلێ، لە دژی كاروانێكی سەربازیی داگیركەران چالاكییەكیان ئەنجامدا. هێزەكانمان سەرەتا لە دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كیرپی كە لەنێو كاروانەكە بوو، چالاكییەكیان ئەنجامدا و ئۆتۆمبێلەكەیان بەتەواوی تێكشكاند. بەهۆی كاریگەری تەقینەوەكە، ئۆتۆمبێلەكانی دیكە كۆنتڕۆڵیان لەدەستدا و لە رێگە لایاندا. هێزەكانمان لە شوێنێكی نزیكەوە گورزیان لە هەموو ئۆتۆمبێلەكان دا. لەم چالاكییە بەرفرەوانەدا، ١٥ سەربازی دوژمن كوژران و زۆر سەربازیش بریندار بوون. هێزەكانی داگیركەر لە دوای چالاكییەكە بە كۆپتەری جۆری كۆبرا بۆمبارانی دەوروبەریان كرد. هێزەكانی داگیركەر كە لە هەرێمەكە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن كرد، بەیانیی ٧ی حوزەیران\١٧ی جۆزەردان پاشماوەی ئۆتۆمبێلە تێكشكاوەكان و تەرمەكان و بریندارەكانی خۆیان گواستەوە. ئۆپەراسیۆن هەمان ڕۆژ بەبێ ئەنجام كۆتایی پێهات.

لە قابلجەوزێ ٢ سەرباز كوژران و ٤ كۆنترا بریندار بوون

سوپای كۆماری توركیای داگیركەر ماوەیەكە لە مەیدانی قابلجەوزێی سەر بە ئێلیح بە پشتیوانی یەكینە نهێنییەكان كەمین دادەنێت. هێزەكانمان ڕۆژی ٤ی حوزەیران لە دەوروبەری گوندی سێبەنە چاودێریی یەكینەیەكی نهێنیی دوژمنیان كرد. دوای ماوەیەك، كاتژمێر ١٩:٣٠ لەنزیكەوە لە یەكینەكەی دوژمنیان دا. لە ئەنجامدا ٢ سەرباز كوژران و ٤ كۆنترا (دژە گەریلا)ش بریندار بوون. هێزەكانی داگیركەر لە دوای چالاكییەكە، دەستیان بە ئۆپەراسیۆن كرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

كۆنترایەك سزا درا

كەسێك بە ناوی موستەفا گونەر كە ماوەیەكی درێژە لەگەڵ هێزەكانی داگیركەر كاری كۆنترا (دژە گەریلا) دەكات، ٦ی حوزەیران كاتژمێر ٢٣ لە مەیدانی دۆڵی ماسیرۆ-ی ناوچەی ئەلباكی وان لە لایەن هێزەكانمانەوە سزا درا.

بۆردومانی فڕۆكەجەنگییەكان

فڕۆكەجەنگییەكانی سوپای كۆماری توركیای داگیركەر، ٧ی حوزەیران لەنێوان كاتژمێر ١٧:٠٠ – ١٨:٠٠ بۆردومانی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیایان كرد. فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا دەوروبەری گوندی بێپالای هەرێمی قەندیل، دەوروبەری گردی كاركەر لە هەرێمی زاپ و هەرێمی خواكوركیان بۆردومان كرد. بەهۆی بۆردومانەكە لە هەرێمی خواكورك ئاگر كەوتەوە.

ریکلام

کوردستان

سلێمانی.. پۆلیس دەستی بەسەر چەند پارچە چەکێکدا گرت

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەمشەو ھێزەکانیان توانیویانە دەست بگرن بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و دوو تۆمەتباریشیان دەستگیر کردووە کە تەقەیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: “لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمشەو لە هەڵمەتێکی دانانی مەفرەزەی هاوبەشی هێزی تایبەتی پۆلیس و مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، توانرا دەست بەسەر ١ کڵانشیکۆف و ١ ویزە و ٢ دەمانچەی کڵۆک و ١ دەمانچەی چواردەخۆردا بگیرێت، خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، تۆمەتبارەکان لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر و بە پێی مادەی ۲۱ ی چەک لە یاسای سزادانی عێراقی بەندن.”

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “هەر ئەمشەو هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن لە نزیک گردی گۆڕان ماتۆڕسکیلێکیان دەستگیرکردووە کە ٢ سەرنشینی لەسەر بووە و تەقەیان کردووە، هەردوو تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی ۲۱ ی چەک بەندن و دەستیش گیراوە بەسەر دەمانچەکەیاندا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: “هەر لەو هەڵمەتەدا هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی چەند جامی ڕەشی ئۆتۆمبێلیان لێکردەوە، لەگەڵ وەرگرتنی ئەو مۆڵەتەی ڕێگای پێداون بە ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێلەکەنیان.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن ھۆشداریی دەدات بە فەرمانبەرەکانی

خەڵک-

بڕیاردەری کۆمسیۆن ھۆشداریی دەدات بە کارمەندەکانی کۆمسیۆن بۆ رۆژی ھەڵبژاردن و دەڵێت، ھەر فەرمانبەرێکی کۆمسیۆن کەمتەرخەم بێت، سزا دەدرێت.

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکیدا دەڵێت: “هەر فەرمانبەرێکى کۆمسیۆن کەمتەرخەم بێت، سزا دەدرێت بە حەپس بۆ ماوەیەک لە ١ ساڵ کەمتر نەبێت و غەرامەیەکیش لە ١٠٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە ٥٠٠ هەزار دینار زیاتر نەبێت.”

ھەروەھا دەڵێت: “بەپێى خاڵى ١ لە بڕگەى ٦ لە ماددەى ٥٧ ى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، ژمارە ١ ى ساڵى ١٩٩٢ ى هەموارکراو، هەر کەسێک سندوقەکانى دەنگدان یان وەرەقەکانى دەنگدان یان تۆمارەکانى دەنگدانى لەلا بێت و بیشارێتەوە یان لەناویان بەرێت یان خراپیان بکات یان تێکیان بدات یان بیاندزێت یان ئەنجامەکان بەهەر ڕێگەیەک بگۆڕێت، ئەوا سزا دەدرێت بە حەپس بۆ ماوەیەک لە ١ ساڵ کەمتر نەبێت و غەرامەیەکیش لە ١٠٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت و لە ٥٠٠ سەد هەزار دینار زیاتر نەبێت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھەڵوەشاندنەوەی گەشتێکی ھێڵی ئاسمانیی تورکیا ناڕەزایی توندی لێدەکەوێتەوە

خەڵک-

بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی گەشتێکییەوە لە فرۆکەخانەی میونخ بۆ شاری ئیستەنبوڵ، ژمارەیەک گەشتیار ناڕەزایی توند دژ بە ھێڵی ئاسمانیی تورکیا دەردەبڕن.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو، ھەڵوەشانەوە (کانسڵ) ـی گەشتەکانی ھێڵی ئاسمانیی تورکیا (Turkish Airlines) وەک دیاردەی لێھاتووە، بەوە ھۆیەوە ژمارەیەک زۆر گەشتیار زیانمەند بوون، لە نێویاندا ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان کە وڵاتی تورکیا وەک ترانزێت لە ئەوروپاوە بۆ ھەرێمی کوردستان و بە پێچەوانەشەوە بەکاردەھێنن.

لە ڤیدیۆیەکدا کە بەدەستی (خەڵک) گەشتووە دەردەکەوێت، بەھۆی کانسڵ بوونی گەشتێکی ھێڵی ئاسمانیی تورکیا ژمارەیەک زۆر لە گەشتیاران لە بەردەم نوسینگەی ئەو ھەڵە ئاسمانییە لە فرۆکەخانەی میونخی ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە و داوای ئەنجامدانی گەشتەکەیان دەکەن.

لە ئێستاشدا گەشتەکانی تورکیا بۆ ھەرێمی کوردستان تەنھا فرۆکەخانەی ھەولێر دەگرێتەوە، تورکیا ڕێگەنادات ھیچ فرۆکەیەک بە ئاسمانی وڵاتەکەیدا تێپەڕ ببێت بیەوێت لە فرۆکەخانەی سلێمانی بنیشێتەوە، ئەوەش بارگرانییەکی زۆری بۆ دانیشتووانی بەشێکی زۆری ھەرێمی کوردستان دروستکردووە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین